ئه‌و ململانێیه‌ی پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا له‌باره‌ی پۆستی وه‌زیری داد ده‌یكه‌ن، زۆر ناشهریفانهو نا به‌رپرسانه‌یه، پارتی به ههمووجۆرێك هه‌وڵده‌دات ئه‌و پۆسته بۆ یه‌كێتیی نه‌بێت، یه‌كێتیش له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیان په‌كخستووه، تاوه‌كو ئه‌و هه‌وڵه‌ی پارتی بۆ دانانی وه‌زیری داد‌و، دانانی فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناوخۆ سه‌رنه‌گرێت.
شاندی یه‌كێتیی ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه هه‌رێم و ده‌ڵێن " نابێ دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت تاوه‌كو كاندیده‌كه‌ی ئه‌وان كه خالید شوانیه له شوێنی دارا نوره‌ده‌ین كه به ناوی كاندیدی بێلایه‌ن لایه‌ن پارتیه‌وه له ئوردن هێنراوه‌ته دانه‌نرێت ".
دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسی 8 وه‌زیره‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه، چونكه لیستی سائیرون ویهكێتیی گه‌وره‌ترین ڕێگرن له‌به‌رده‌م ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عبدالمهدی.
پارتی به‌ڕوونی به سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاگه‌یاندوه: نه كاندیدی یه‌كێتی و نهكاندیدی پارتی نابێ ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن، بۆئه‌مه‌ش دارا نورهدینیان وه‌كو بیلایه‌ن پێشنیازكردوه.
له‌ماوه‌ی ڕابردووش خودی نێچیرڤان بارزانی ته‌له‌فۆنی بۆ عومه‌ری سه‌ید علی كرد، تاوه‌كو كاندیدێك له لایه‌ن گۆڕانه‌وه پێشكه‌شبكرێت، هه‌رچه‌ند گۆڕان چه‌ند ناوێكی پێشكه‌شكرد، به‌ڵام عادل عبدالمهدی ڕهتیكردنهوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان شانده‌كه‌ی یه‌كێتیی ئاماژهبهوهكهن: وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته به مسۆگه‌ری بۆ ئه‌وان ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ردا پارتی پێیوایه: ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران بڕاوه‌ته‌وه‌و ئه‌و پۆسته بۆ یه‌كێتیی نابێت.
پارتی له‌و مه‌سه‌له‌دا یه‌ك ئامانجی هه‌یه ئه‌ویش تۆڵه‌كردنه‌وه له یه‌كێتیی و شكانی به‌رهه‌م ساڵح.