یاسای ( ماگنیتسكی ) و نامه‌یه‌ك بۆ پاراستنی پارتی
شێرزاد شێخانی
PM:12:57---09-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

له‌مڕۆژانه‌دا ساڵیادی كوشتنی رۆژنامه‌نوس كاوه‌ گه‌رمیانی بو. ئه‌ویش یه‌كێك بو له‌و ده‌یان نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه‌ به‌ده‌ستی جه‌لاده‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ دراون وهه‌ندێكیشان هه‌ر به‌ده‌ستی‌ ئه‌وانه‌وه‌ كوژراون وه‌كو ( سه‌رده‌شت عوسمانو سۆرانی مام حه‌مه‌و عه‌بدولسه‌تار تاهیر شه‌ریف و وه‌دات حوسین ) وده‌یان كه‌سی تر له‌چالاكوانانی سیاسی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ .
ئێستا جیهان به‌گشتی‌ مه‌شغولی كوشتنی نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسی سعودی جه‌مال خاشقچیه‌ . خه‌ریكه‌ جه‌نگی جیهانی سێیه‌میش له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ هه‌ڵگیرسێت. هیچ به‌دووری نازانم رژێمه‌ ئاخونده‌كه‌ی سعودیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ عه‌رشی پاشایه‌تیشیان له‌ده‌ست بچێ ، به‌تایبه‌ت ئێستا ئه‌مه‌ریكا زۆر به‌توندی له‌سه‌ر خه‌ته‌و به‌بێ سزایه‌كی قوڕس واز له‌م دۆسیه‌یه‌ ناهێنێ.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ی سه‌رانی رژێمه‌كه‌ی سعودیه‌ كاریگه‌ریه‌كی زۆری ئه‌بێت به‌

سه‌ر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌وانی ومافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی له‌سه‌رانسه‌ری جیهانداو، له‌مه‌ولا هیچ رژێمێكی سه‌ركوتكه‌ر ناتوانێ تاوانی له‌مشێوه‌یه‌ ئه‌نجامبدات به‌ ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتكه‌ره‌كه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی خۆشمانه‌وه‌ ، چونكه‌ ئێستا زۆر به‌گه‌رمی باس له‌جێبه‌جێكردنی یاسای ( ماگنیتسكی ) ئه‌كرێت به‌سه‌ر رژێمی سعودیه‌دا ، كه‌ ئه‌ویش خۆی له‌ده‌یان سزای قورسی نیوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ئه‌بینێته‌وه‌ . جا با بزانین یاسای ( ماگنیتسكی ) چیه‌.

یاسای ماگنیتسكی پرۆژه‌ یاسه‌یه‌ك بو له‌لایه‌ن هه‌ردو حزبی كۆماری ودیموكراته‌كان پێشكه‌ش به‌ كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكا كرا دوای مردنی ژمێریارێكی رووسی به‌ناوی سێرجی ماگنیتسكی له‌ زیندانێكی روسیا له‌ساڵی 2009 دا . ئه‌و پیاوه‌ دوای لێكۆلینه‌وه‌كانی بۆی ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌وا‌ گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر كراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌كاربه‌ده‌ستانی روسیا به‌ دزینی ‌نزیكه‌ی 230 ملیۆن دۆلار له‌خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی روسیادا . به‌ڵام كاربه‌ده‌سته‌ ‌گه‌نده‌ڵه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ تۆمه‌تی دزی و فروفێڵیان دایه‌ پاڵ ئه‌م ژمێریاره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش خستیانه‌ زیندانه‌وه‌ . دوای نه‌خۆشكه‌وتنی له‌ناو زینداندا ماگنیتسكی ره‌تیكرده‌وه‌ چاره‌سه‌ری وه‌ربگرێ له‌دژی خراپ مامه‌ڵه‌كردنی به‌رپرسانی زیندانه‌كه‌ له‌گه‌ڵیدا ، بۆیه‌ دوای ساڵێك له‌ناو زینداندا مرد. ئه‌مه‌ش وای له‌هاوڕێیه‌كی خۆی كرد هه‌واڵه‌كه‌ بگه‌یه‌نێته‌ دونیاو به‌مه‌ش كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكی لێی ئاگادار بو. هه‌ردو حزبی كۆماری و دیمو‌كراته‌كان له‌پرۆژه‌ یاسایه‌كیان به‌ ناوی ماگنیتسكییه‌وه‌ دایه‌ كۆنگریس و له‌كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2012 سه‌رۆك باراك ئۆباماش یاساكه‌ی ئیمزاكردو، به‌زۆرینه‌ی ره‌ها له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه‌ په‌سندكرا . به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ ده‌یان سزای ئابووری به‌سه‌ر به‌شێك له‌سه‌رانی روسیاو به‌رپرسانی سه‌پێندرا.

له‌ساڵی 2016 كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ی له‌م یاسایه‌دا كردو، به‌پێی هه‌مواری یاساكه‌ بڕگه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك فراوانكران كه‌ جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ هه‌مو جۆره‌ پێشلكارییه‌كی مافه‌كانی مرۆڤ بگرێته‌وه‌ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا نه‌ك ته‌نها روسیا . به‌مه‌ش یاسا‌كه‌ بو به‌یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و ،چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی گه‌وره‌ی وڵاتانی دونیا كه‌وتنه‌ به‌ر سزای ئه‌مه‌ریكا ، وه‌كو سڕكردنی سامانی به‌شێك له‌ به‌رپرسانی روسیا له‌ساڵی 2017 دا ، جگه‌ له‌راگه‌یاندنی لیستێكی ره‌ش به‌ناوی 15 ده‌وڵه‌ت له‌جیهاندا كه‌ پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌كه‌ن ، ئه‌وانیش : ئازه‌ربایجان و به‌حره‌ین و چیین و كۆنگو و میسر وئه‌سیوبیاو لێبیریا و مه‌كسیك وبه‌نه‌ما و روسیاو سعودیه‌و وتاجیكستانو وئۆكرانیاو ئوزبه‌كستانو فێتنام بون ، به‌مه‌ش به‌شێك له‌گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاتانه‌ كه‌وتنه‌ به‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا . ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی قه‌شه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌ش‌ له‌توركیا ، سزای ئابووری به‌سه‌ر به‌شێك له‌به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیاش سه‌پێنرا.

ئێستا ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكه‌ له‌رێگه‌ی كۆنگرێسه‌وه‌ جارێكیتر سزای زۆر قوڕس به‌سه‌ر سعودیه‌یدا بسه‌پێنێ له‌سه‌ر كوشتنی رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچی ، ئه‌مه‌ش پێشهاتێكی زۆر گرنگه ‌و ده‌بێته‌ مایه‌ی پشتگییریه‌كی زۆری ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌جیهاندا.

ئه‌و هه‌رایه‌ی ئێستا له‌جیهاندا هاتۆته‌ ئاراوه‌ له‌سه‌ر كوشتنی رۆژنامه‌نوس خاشقچییه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌كی زۆری ئه‌بێ به‌سه‌ر ره‌وشی ئازادیه‌‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، جگه‌ له‌كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی ، بۆیه‌ عیراقیش به‌ تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌م یاسا‌ تازه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكاو ئیتر هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نه‌ له‌عیراق و نه‌ له‌هه‌رێمی كوردستانیش ناتوانن وه‌كو جاران له‌پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ به‌رده‌وام بن ، به‌تایبه‌تیش له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێ ده‌زگای به‌دناوی پاراستنی پارتی سه‌د جار بیر بكاته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی بچێته‌ خوێنی نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسانه‌وه‌.

پێویسته‌ پاراستنی پارتی به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری بكات له‌پیلانه‌كانی بۆ كوشتنو ده‌ستگییركردنی نوسه‌رو رۆژنامه‌ونوسان ، چونكه‌ له‌مه‌ولا وڵاتێكی زلهێز هه‌یه‌ سزایان ئه‌دات.

له‌سه‌ر كوشتنی رۆژنامه‌نوس جه‌مال خاشقچی خه‌ریكه‌ رژێمی پاشایه‌تی سعودیه‌ عه‌رشه‌كه‌شی له‌ده‌ستبدات ، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رانی پارتیش بیر له‌خۆیان بكه‌نه‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌ر تاوانێكی كوشتنی رۆژنامه‌نوسان ئه‌وانیش عه‌رشه‌كه‌یان له‌ده‌ستبده‌ن.

ئێستا فه‌زای دونیا كراوه‌یه‌و هیچ تاوانێك ناشاردرێته‌وه‌، وه‌كو جاران نیه‌ رژێمه‌ دیكتاتۆره‌كان خه‌ڵك بكوژن و به‌بێ سزا بۆی ده‌رچن ، ئه‌مجاره‌ مه‌جالی ئه‌وه‌ش نه‌ما ده‌سه‌ڵاته‌ سته‌مكاره‌كان نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس بكوژن وله‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵێن ئه‌م تاوانه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوه‌ ، چونكه‌ ئه‌مجاره‌ مه‌ترسی به‌ نێوده‌وڵه‌تی كردنی كه‌یسی كوشتنی رۆژنامه‌نوسانیش هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ ، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئیستا بۆ كه‌یسی كوشتنی خاشقچی له‌ئارادایه‌.






ماڵباتی بارزانی .. سێكوچكه‌ی وێرانی
یاسای ( ماگنیتسكی ) و نامه‌یه‌ك بۆ پاراستنی پارتی
كوشتنی به‌ كۆمه‌ڵ له‌هه‌رێمی كوردستان
جارێكيتر پۆسته‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عيراق
ململانێی پارتی ویه‌كێتی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا
پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق لەنێوان كوردو سوننەی عەرەبدا
دیمەنی هەڵبژاردنەكانی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان
پارتی وسلێمانی
حكومەتی دەوڵەتمەدارو مەجلیس تەنفیزیەكەی جاران
من و مام جەلال لەفرۆكەخانەی لوبنان
كاك نەوشیروان و خیانەتەكانی پارتی
هیوایەتی گەنجەكان
یەكێتی و چارەنوسێكی هاوشێوەی پارتی
لیستی رۆشنبیرانی ئازاد بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوی پەرلەمان
حەفتاكانی هەولێر
1234

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە