ماڵباتی بارزانی .. سێكوچكه‌ی وێرانی
شێرزاد شێخانی
PM:05:02---06-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

له‌ناو حیزبی پارتیدا سێ كه‌سایه‌تی جڵه‌وی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵا‌ته‌كانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ ، ئه‌وانیش مه‌سعودو نێچیرو مه‌سرور بارزانین . هه‌ر له‌ساڵانی شه‌سته‌كانیشه‌وه‌ به‌شێوه‌‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌م دابه‌شبونه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ناو پارتیدا بونی هه‌بوه‌ ، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی مه‌لا مسته‌فاو ئیدریس ومه‌سعود بارزانییه‌وه‌ ، به‌ڵام جیاوازیه‌ك هه‌یه‌ له‌وساو ئێستای پارتیدا ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا رێبه‌رو گه‌وره‌ی حزب بو، كوڕه‌كانیشی رۆڵی گه‌وره‌یان له‌ناو حزبدا هه‌بو، به‌ڵام به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیو مه‌كته‌بی سیاسی حزب كه‌سایه‌تی به‌هێزیان تێدا بو ، كه‌ ئه‌یانتوانی رۆڵ بگێڕن له‌بڕیاری سیاسی ناو حزبدا ، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ هیچكام له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ومه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ش رۆڵێكی ئه‌وتۆیان نیه‌ له‌بڕیاره‌كاندا ، زیاتر وه‌كو به‌یده‌قی شه‌تره‌نج به‌ده‌ست سێ لایه‌نه‌كه‌ی عه‌شیره‌ته‌وه‌ یارییان پێئه‌كرێ.

دابه‌شبونی ده‌سه‌ڵات له‌ناو پارتیدا به‌شێوه‌یه‌كه بڕیاره‌كانی حزب له‌رووی سیاسی وئابوری وئه‌منی كه‌ سێكۆچكه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆرین ، كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ست سێ كه‌سی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه‌ . ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌ست خودی مه‌سعود بارزانییه‌ . ده‌سه‌ڵاتی ئابوری به‌ده‌ست نێچیرڤانه له‌رێگه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتو بارزگانی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ ، ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌منییه‌كه‌ش به‌ده‌ست مه‌سرور بارزانیه‌وه‌یه‌. به‌مه‌ش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی توانیوانه‌ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بخه‌نه‌ ژێر ركێفی خۆیانه‌وه‌ .  هه‌ڵبه‌ت هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی بنه‌ماڵه‌ بۆ ته‌زویركردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمیش ، هه‌میشه‌ یارمه‌تیده‌ر بوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ نه‌ك ته‌نها به‌سه‌ر حزب ، به‌ڵكو به‌سه‌ر گشت جومگه‌كانی تری حوكمڕانی له‌هه‌رێمدا بسه‌پێنرێ. 

له‌دانیشتنێكی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ ره‌وانشاد كاك نه‌وشیروان نهێنیه‌كی بۆ دركاندم ، كاتێك وتی " له‌گفتوگۆی سیاسیدا حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ نێچیرڤاندا دابنیشم نه‌وه‌ك مه‌سعود بارزانی . چونكه‌ نێچیر گه‌نجێكی چالاكه‌ و خه‌ڵك ئه‌بینێ و سه‌ردانی هاوڕێیانی ئه‌كات ، به‌مه‌ش عه‌قڵی كراوه‌تره‌ . به‌ پێچه‌وانه‌ی مه‌سعود كه‌ به‌ پێنج شه‌ش كه‌س ده‌وردراوه‌ و ناهێڵن كه‌س ببینێ ".

ئه‌م گۆشه‌گییریه‌ی مه‌سعود جا به‌ ره‌غبه‌تی خۆیه‌وه‌ بوبێ،  یاخود له‌ده‌وروپشته‌كه‌یه‌وه‌، وایكردوه‌ زۆرجار بكه‌وێته‌ هه‌ڵه‌ی سیاسی كوشنده‌وه، به‌ڵگه‌ش سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌غدا كه‌ ماڵوێرانی قه‌یرانی دارایی لێكه‌وته‌وه‌ . بڕیاری نامه‌دروسی ریفراندۆم كه‌ نیوه‌ی خاكی كوردستانی له‌ده‌ست كورد ده‌رهێنا .  له‌بریاری عه‌سكه‌ریشدا كاره‌ساتی شه‌نگال بو كه‌ به‌شكستێكی زۆر گه‌وره‌ی هێزه‌كانی پارتی ته‌واوبو ، پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو ئێزیدیه‌كان له‌كوردستان دابڕی . ئه‌مه‌ له‌رووی سیاسییه‌وه‌ كه‌ دۆسیه‌كه‌ی لای مه‌سعوده‌.

له‌رووی ئابوورییه‌وه‌ كه‌ دۆسیه‌كه‌ی به‌ده‌ست نێچیرڤانه‌ ، ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی وایكرد سامانی نه‌وت نیوه‌ی بدرێته‌ ده‌ست توركیا و نیوه‌كه‌ی تریشی بدزرێ . جگه‌ له‌وه‌ی ئیحتكاركردنی بازاڕو مقاوه‌لات و پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كان، كه‌ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری له‌خاوه‌نكار بێبه‌شكرد وخه‌ڵكێكی زۆریشی له‌پارتی نیگه‌رانكرد.

له‌رووی ئه‌منیه‌وه‌ بینیمان ده‌زگای پاراستن كه‌ به‌ده‌ست مه‌سرور بارزانییه‌وه‌یه‌ ، تا چ ئاستێك كۆنترۆلی سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئاساییشه‌كانی كوردستانی كردو ، هه‌مو ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس وهه‌واڵگرییه‌كانی حكومه‌تیش كه‌وتنه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ناوی پۆستی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمه‌وه‌ ، به‌مه‌ش به‌ده‌ر له‌یاسا ، ده‌زگای پاراستن توانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌نه‌یارانی حزبه‌كه‌یان له‌ناو ببات و ، به‌شێكی زۆریشیان بخاته‌ ناو كونجی زیندانه‌كانیه‌وه‌ ، هه‌ر له‌رێگای ئه‌م ده‌زگایه‌وه‌ توانیان ئیرهابی ده‌وڵه‌ت دژ به‌ نه‌یاره‌كانیان پیاده‌ بكه‌ن وحاڵه‌تێكی هاوشێوه‌ی زه‌مانی به‌عس له‌ترس و تۆقاندن له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌رپا بكه‌ن.

له‌هه‌ر وڵاتێكدا ئه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌ك توانی ئه‌م سێ جومگه‌ ئه‌ساسییه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بگرێ ، بێگومان ئه‌توانێ حوكمی دیكتاتۆرییانه‌ ‌و تاكڕه‌وییانه‌ی خۆی  به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌یدا بسه‌پێنێ و ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ حوكمی وڵات بكات ، ئه‌مه‌ش رێك ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان روو ئه‌دات.

پارتی ئێستا كار بۆ ئه‌وه‌ ئه‌كات مه‌سعود بارزانی دوای ده‌ستبه‌رداربونی له‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ، پۆستێكی گه‌وره‌تری بۆ داتاشرێ ، ئه‌ویش كار كردنه‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك به‌ناوی ( باره‌گای بارزانی ) !! هه‌ڵبه‌ت پێشتر له‌حه‌فتاكان ده‌زگایه‌كی له‌م بابه‌ته‌مان بینیبو، كاتێك باره‌گای مه‌لا مسته‌فا له‌چۆمان ببوه‌ تاكه‌ مه‌ركه‌زی بڕیاری حیزب وكوردیش ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وسا شۆڕش چه‌ندین وه‌زیریشی له‌حكومه‌تی به‌غدا هه‌بو، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی لای باره‌گای بارزانی ده‌ر ئه‌چوو. ئێستاش هه‌مان شت دوباره‌ ئه‌بێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی بارزانی باوك له‌سه‌رووی هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانی تره‌وه‌ ئه‌بێت . بۆیه‌ ئێستا هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی ببێته‌ مه‌رجه‌عی باڵای كورد ، به‌هه‌مان شێوه‌ی مه‌رجه‌عه‌ باڵاكانی شیعه‌ له‌نه‌جه‌ف و، هیچ بڕیارێك له‌پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كان نه‌درێ به‌بێ ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عی باڵای كورد.

له‌ولاشه‌وه‌ نێچیرڤان كاندیدكراوه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ، ئه‌مه‌ش درێژه‌دانه‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارتی به‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمدا ، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی نێچیر به‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كان به‌رده‌وام ئه‌بێ.

كاندیدكردنی مه‌سرور بارزانیش بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ، مه‌به‌ست لێی توندكردنی ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌منیه‌كانی پارتییه‌ 
 به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌یدا بسه‌پێنێ و ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ حوكمی وڵات بكات ، ئه‌مه‌ش رێك ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان روو ئه‌دات.

‎پارتی ئێستا كار بۆ ئه‌وه‌ ئه‌كات مه‌سعود بارزانی دوای ده‌ستبه‌رداربونی له‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ، پۆستێكی گه‌وره‌تری بۆ داتاشرێ ، ئه‌ویش كار كردنه‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك به‌ناوی ( باره‌گای بارزانی ) !! هه‌ڵبه‌ت پێشتر له‌حه‌فتاكان ده‌زگایه‌كی له‌م بابه‌ته‌مان بینیبو، كاتێك باره‌گای مه‌لا مسته‌فا له‌چۆمان ببوه‌ تاكه‌ مه‌ركه‌زی بڕیاری حیزب وكوردیش ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وسا شۆڕش چه‌ندین وه‌زیریشی له‌حكومه‌تی به‌غدا هه‌بو، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی لای باره‌گای بارزانی ده‌ر ئه‌چوو. ئێستاش هه‌مان شت دوباره‌ ئه‌بێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی بارزانی باوك له‌سه‌رووی هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانی تره‌وه‌ ئه‌بێت . بۆیه‌ ئێستا هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بارزانی ببێته‌ مه‌رجه‌عی باڵای كورد ، به‌هه‌مان شێوه‌ی مه‌رجه‌عه‌ باڵاكانی شیعه‌ له‌نه‌جه‌ف و، هیچ بڕیارێك له‌پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كان نه‌درێ به‌بێ ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عی باڵای كورد.

‎له‌ولاشه‌وه‌ نێچیرڤان كاندیدكراوه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ، ئه‌مه‌ش درێژه‌دانه‌ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارتی به‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمدا ، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی نێچیر به‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كان به‌رده‌وام ئه‌بێ.

‎كاندیدكردنی مه‌سرور بارزانیش بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ، مه‌به‌ست لێی توندكردنی ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌منیه‌كانی پارتییه‌ به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌گشتی، وناوچه‌كانی كوردستان به‌ تایبیه‌تی.

‎هێنانی پیاوێكی وه‌كو مه‌سرور بارزانی كه‌ په‌روه‌رده‌ی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی وحزبی دڕنده‌یه‌و ، كه‌سایه‌تییه‌كه‌ له‌بواری ئه‌منی زیاتر هیبچ ئه‌زمونێكی نه‌بوه‌، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ئایینده‌ی هه‌رێم به‌گشتی . چونكه‌ كاری ئه‌و ده‌زگایه‌ی مه‌سرور به‌ڕێوه‌ی بردوه‌ ، هه‌مو كاره‌كانی به‌ده‌ر له‌یاسا ئه‌نجانمداوه‌ ، گرتنو كوشتن وتۆقاندنی خه‌ڵك له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌زگا حزبییه‌وه‌ ، هیچكات به‌یاسا نه‌بوه‌ . داداگای تایبه‌ت و زیندانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بوه‌ كه‌ تا ئێستا كه‌س نازانێ له‌كوێن و كاره‌كانیان چۆن به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن . نمونه‌ی زیندووش ، هێشتا سه‌رۆكی ئه‌م ده‌زگایه‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌گرتوه‌ ، چه‌ندین كادیری یه‌كێتی به‌ده‌ر له‌یاسا به‌بارمته‌ گیران ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێریش كه‌ به‌شێكه‌ له‌ده‌زگای پاراستن زۆر رووقاییمانه‌ و له‌به‌رده‌م میدیاكاندا دانی به‌وه‌دا نا‌ كه‌وا كادیرانی یه‌كێتی بارمته‌ن له‌به‌رامبه‌ر كادیره‌كه‌یان كه‌ به‌پێی یاسا له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه‌ گیراوه‌ له‌سه‌ر تاوانی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ خه‌ڵك.

‎ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌كی زۆر روونه‌ له‌سه‌ر ئه‌دای ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربونی مه‌سرور بارزانی ، به‌واتایه‌كی تر ، ‌ ئیتر ئه‌و ده‌زگا ئه‌منیانه‌ی حكومه‌ت به‌گشتی ئه‌كه‌ونه‌ ژێر نفووزی ده‌زگای پاراستن و ده‌ست كراوه‌تریش ئه‌بن له‌ ئیرهابكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی پارتی.

‎له‌كۆتاییدا ، قۆڕخكردنی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی ( سیاسی و ئابووری و ئه‌منی ) له‌لایه‌ن عه‌شیره‌تی بارزانییه‌وه‌ و له‌ناو عه‌شییره‌تیش له‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌یه‌ك ، له‌ناو بنه‌ماڵه‌ش به‌ده‌ست سێ كه‌سایه‌تییه‌وه‌ ، گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئایینده‌ی هه‌رێمی‌ كوردستان ..له‌ئایینده‌دا بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌وا میلله‌ت چه‌نده‌ زه‌ره‌رمه‌نده ئه‌بێ به‌مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست تاقمێكی عه‌شایه‌رو دیكتاتۆرو تاكڕه‌ودا





ماڵباتی بارزانی .. سێكوچكه‌ی وێرانی
یاسای ( ماگنیتسكی ) و نامه‌یه‌ك بۆ پاراستنی پارتی
كوشتنی به‌ كۆمه‌ڵ له‌هه‌رێمی كوردستان
جارێكيتر پۆسته‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عيراق
ململانێی پارتی ویه‌كێتی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا
پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق لەنێوان كوردو سوننەی عەرەبدا
دیمەنی هەڵبژاردنەكانی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان
پارتی وسلێمانی
حكومەتی دەوڵەتمەدارو مەجلیس تەنفیزیەكەی جاران
من و مام جەلال لەفرۆكەخانەی لوبنان
كاك نەوشیروان و خیانەتەكانی پارتی
هیوایەتی گەنجەكان
یەكێتی و چارەنوسێكی هاوشێوەی پارتی
لیستی رۆشنبیرانی ئازاد بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوی پەرلەمان
حەفتاكانی هەولێر
1234

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە