سەڵاحەددین بەهاددین دەخرێتە ئەو دیو دێگەڵە؟
ئیبراهیم عەلی
AM:11:11---30-05-2016
ئه‌م بابه‌ته 3126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەرمترین پیرۆزبایی لەبەرێز سەڵاحەددین بەهادین و تەواوی ئەندامانی یەکگرتوو بەبۆنەی گەڕانەوەی بۆ پۆستی ئەمینداری یەکگرتوو... گەڕانەوەی سەڵاحەددین بەهاددین، مەرج نییە گەڕانەوە بێت بۆ سەردەمی زێرینی یەکگرتوو، بەڵام لانی کەم دەبێتە هۆی راگرتنی یەکگرتوو و نەگەڕانەوەی زیاتر بۆ دواوە.... ئەمە جگە لەوەی لەرووی مامەڵەکردن لەگەڵ ململانێی هێزە سیاسییەکان و بەتایبەت لەدوو جەمسەرەکەی کوردستان پارتی لەلایەک و یەکێتی و گۆڕان لەلایەکی تر سەڵاحەددین بەهاددین ئەزمونێکی باشی هەیەو لەسەردەمی شەڕی ناوخۆش نەبووە لایەنگری هیچ کامییان... لەئێستاشدا هێزە سیاسییەکان ترسی زۆریان هەبوو لەبەلادا کەوتنی یەکگرتوو بۆ بەرژەوەندی پارتی... بەڵام رابردووی سەڵاحەددین ئەوەی لێ ناوەشێتەوە بەرەی پارتی هەڵبژێرێت لەبەرامبەر بەرەی گۆڕان و یەکێتی...
بەپێی هەندێک زانیاری هەر چەندە زۆر دڵنیا نیم لەوردی لەزانیارییەکان، بەڵام پێدەچێت گەڕانەوەی سەڵاحەددین بەهاددین زیاتر لەبەرژەوەندی گۆڕان و یەکێتی بێت و قسەیەکیش هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی هەرێم سەلاحەددین بەهاددین خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم بەپاڵپشتی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ....
هەوڵەکانی پارتیش بۆ دەستوەردان لەکۆنگرەی یەکگرتوو بەو ئامانجە بوو تا رێ لەگەڕانەوەی سەلاحەددین بەهادین بگرێت بۆ ناو یەکگرتوو... سەلاحەددین بەهاددین لەدەرەوەی پۆستی ئەمیندارێتی رەنگە پشتگیرییەکی بەهێزی یەکگرتووی بەدەست نەهێنابا بۆ خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم...
نەوشیروان مستەفا وریایە لەمامەڵەکردن لەگەڵ کەسەکان و هەڵبژاردنییان بۆ پاڵپشتیکردن... پلانەکانی نەوشیروان مستەفا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوون و دەیەوێت بەرەیەکی بەهێزی دژە پارتی لەکوردستان دروست ببێت و یارییەکە فروان بکات و تەواوی هێزەکانی دەرەوەی پارتی لەو یارییەدا بەشداری پێ بکات و هەر یەکێکیشیان رۆڵی خۆی پێ بدات...
نەوشیروان مستەفا دەزانێت تاکە هێزی بەهێز لەنێو دڵی پارتییدا یەکگرتووی ئیسلامییە.... بۆیە لەئەگەری خۆکاندیدکردنی سەلاحەددین بەهاددین بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم راکێشانی دەنگەکانی یەکگرتووە بۆ خزمەتکردنی پرۆژەکەی خۆی... دەبێت ئەو پرسیارەش لەخۆمان بکەین پارتی دیموکراتی کوردستان کەخاوەنی چەک و پارەیەکی زۆرەو دەتوانین بەحاکمی سەربازی و دارایی کوردستانی دابنێین لەئێستادا بێ دەنگ دادەنیشێت و بەدیار پەراوێز خستنی خۆی شیرینی دەبەخشێتەوە؟
پارتی لەهەموو کەس باشتر دەزانێت ئەگەر هاوپەیمانێتییەکی لەو شێوەیە هەبێت لەرووی هەڵبژاردن و پرۆسەی دیموکراسی ئەوا بێگومان ئەو بەرەیە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت... بۆیە پارتی ئەگەر بیەوێت بەو دەسەڵاتەی ئێستای بمێنێتەوە ئیدی دەبێت هێزی چەک وەگەڕ بخات و سنووری دێگەڵەی پێ قایمتر بکات...
لەو کاتەشدا یەکەم کەس کە بخرێتە ئەو دێگەڵەو هەمان چارەنوسی یوسف محەمەدی دەبێت بریتی دەبێت لەسەلاحەددین بەهاددین...








زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە