پارتی و یه‌كڕیزی و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م
دانا مەنمی
PM:03:31---21-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 434 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

پارتی دیموكرات لەپشت شیعارانی قەومییەوە زوو زوو ئەیقەومێنن ، هیچ هێزێک هێندەی پارتی دیموکرات قسە لەسەر یەکڕیزی کوردو پێکەوە ژیان ناکات ، هەربۆخۆشی بووەتە کۆسپ لەبەردەم یەکڕیزی و هەرچی و هونەرەکانی پێکەوە ژیانە تێکیشکاندووە ، پارتی یەکڕیزی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌وێت نه‌ك میلـله‌ت ،یه‌كڕیزی بۆ گیرفانه‌كان له‌پێشتره‌ تا پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان ، پارتی ساڵی ۲۰۱۳  لەدژی یەکێتی لەگەڵ بزوتنه‌وه‌ی  گۆڕان حکومەتی پێکهێنا ،بەپێی ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی سەرۆكی پەرلەمان‌و چوار وەزارەت‌و سەرۆكی دەستەیەكی بەركەوت لەگەڵ چەند پۆستێكی دیكە لەناو حكومەت، بەڵام لەمانگی ۱۰ی ۲۰۱۵ دوای ساڵێک سێ مانگ لەگەڵ گۆڕان یەکڕیزی و هاوپەیمانیەتییەکەی تێکو پێکداو وەزیرەکانی گۆڕانی لەهەولێر شاربەدەركردو دوری خستنه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت ، دوای تێکچوون لەگەڵ گۆڕان میدیای پارتی بۆ بەشەیتانکردنی گۆڕان قۆڵی لیهه‌ڵماڵی وموعەلیق و ڕۆشنبیرە کوتوکوێرەکان نانیان کەوتە ڕۆنەوە بۆ هۆنینەوەی بوختانی سیاسی دژ بەگۆڕان ، لەلایەکی تریشەوە پارتی داوای لە یەکێتی دەکرد کە پۆستەکانی گۆڕان لەحکومەت پڕ بکاتەوە بەڵام یەکێتی هەڵوێستێکی جوانی هەبوو نەچووە ژێرباری داواکارییەکەی پارتی بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکانی گۆڕان لە حکومەتدا . 

کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پایەکانی لەرزۆک بوو ،چونکە پارتی هەر لە سەرەتاوە بێ چاوه‌ڕوانی و دژ به‌ یه‌كێتی و ده‌رچوون له‌ یه‌كڕیزی نیشتیمانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ڕێکەوتن ، لەو قۆناغەشدا باڵه‌كانی ناو یەکێتی کۆدەنگ نەبوون بۆ شەریکایەتی ڕاستەقینە بۆ پێکهێنانی کابینەکە لەگەڵ پارتی  ، بۆیه‌ به‌شداری یه‌كێتی به‌شدارییه‌كی بێ ڕۆڵ و شه‌ریكایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ نه‌بوو كه‌ بە ناچاری ملی ڕێگایان گرت وبۆ ئه‌وه‌ی له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ جێنه‌مێنن و  پۆستەکانی خۆیان پڕکردەوە .

دۆخی ئیستای پێكهینانی حكومه‌تی نوێ جیاوازە بۆ یەکێتی نەک پارتی ،ئێستا یه‌كێتی كه‌مێك خۆی كۆكردووه‌ته‌وه‌ هه‌م له‌ ڕووی ئۆرگانی و هه‌میش له‌ ڕووی پێكهاته‌وه‌ ،خه‌ریكه‌ یه‌كێتی ده‌بێته‌وه‌ به‌ موڵكی هه‌موو یه‌كێتیه‌كان ،به‌ڵام پارتی بەهەمان عەقڵیەتی كابینه‌ی هه‌شته‌م لە دژی یەکێتییەکان لەگەڵ گۆڕان گۆران له‌یه‌كتر ڕازین وپارتی تەواو ئامادەیە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ گۆڕان‌ ، دۆخه‌كه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش گۆڕاوه‌و له‌ هێزی دووەم بووه‌ به‌ هێزی سێیه‌م ، ڕاسته‌ یه‌كێتی هێشتا  هێزێكی پارچەپارچەی پڕ ناكۆكیی و پڕ ململانێ و ڕق و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و شه‌خسی یه‌،به‌ڵام له‌پرسی به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تدا بەباڵ و قاچەوە کۆدەنگن و یەک داواکارییان هەیە ئەویش ئەوەیە کە داوای هاوبەشی ڕاستەقینە و پشکەکانی خۆیان دەکەن.

هه‌رچی کۆمەڵی ئیسلامی هەر باس مەکە چونکە پارتی نیگه‌رانی ئەو هەڵوێستەی لەدڵدایە کاتێک کۆمەڵی ئیسلامی چارەنووسی خۆی گرێدا بە چارەنووسی بزوتنەوەی گۆڕانەوە وپێكه‌وه‌ پاشه‌كشه‌یان له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌م كرد ، ئەمە سروشتی پارتی دیموکراته‌ بەعەبەسیەتەوە جارێک دژ بە یەکێتی کابینە پێکدەهێنێت و لایەنێکی تر پشتگوێ دەخات جارێکیش دژ بە گۆڕان هاوپەیمانەتیەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەکتیڤ دەکاتەوە ، یاری بە کات دەکات هەروەکو چۆن دەستی بڕوات و لەپەرلەمان نیسابی یاسایی بۆ تەواو بکرێت سیستەمی سیاسی پەرلەمانییە و دەستیشی نەبێت بۆ سەرخوراندن سیستەم سەرۆکایەتییە، یەکڕیزی و پێکەوە ژیان دروشم و دەستەواژەیەکی ساختەیەو بۆ فریودان بەکاری دەهێنن .

ئێستا به‌شداری گۆران له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ پێكهینانی حكومه‌تێكی به‌هێزه‌وه‌ كه‌ له‌ئاست چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكدا بێت و بتوانیت خزمه‌تی خه‌ڵك بكات ،حكومه‌تی به‌هێز هه‌رگیز له‌ كوردستان بنیات نانرێت ،چونكه‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت نیشتیمانی نین و یاسا له‌ كوردستان سه‌روه‌رنییه‌و هه‌مووان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسان نین ، بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان عه‌قلیه‌تی كابینه‌ی هه‌شته‌م به‌شداری له‌ حكومه‌تێكی شكستخواردودا بكات ،ئه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌دا چووه‌و قه‌ره‌بوی زیانه‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌می بۆ ناكرێته‌وه‌و ده‌نگده‌ر زیاتر سزای ئه‌دات ،هه‌ڵبه‌ت به‌شداری گۆران یان هه‌رهێزێكی سیاسی ترله‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی فرسه‌تێكی باشه‌ بۆ دوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا كه‌ شانی خۆیان پاكبكاته‌وه‌ له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی كه‌موكورتی و نا عه‌داله‌تیه‌ی كه‌ له‌ ناو سیسته‌می حوكمڕانیه‌تیدا هه‌یه‌.





یه‌كێتی و گۆران پرده‌ ڕوخاوه‌كه‌ی نێوانتان بنیات بنێنه‌وه‌
پارتی و یه‌كڕیزی و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م
خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ مافێكی ڕه‌وایه‌
شکستی پارتی و حوکمی ئەدهەم بارزانی
كوردو سواره‌ی حه‌میدی !
هێزێك خاكی خۆی نەپارێزێت چۆن خاكێكی تر دەپارێزێت
گیرفانی به‌تاڵ و قه‌یرانی سیاسی و ئابوری و پیرۆزكردنی ساڵی نوێ
شۆرش له‌ پیناو ناندا ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی ویژدانی ئینسانی یه‌
پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ناكۆییه‌كانی خامنه‌یی و سیستانی
گه‌شه‌كردنی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستی به‌ ئیراده‌و بوێری و ڕاشكاوییه‌
هاتنی ئه‌دهه‌م بارزانی بۆ سلێمانی
بیر له‌ چاره‌نوسی كه‌ركوك و دۆزی میله‌ته‌كه‌مان بكه‌نه‌وه‌
لێگه‌رێن بارزانی وه‌كو خۆی بژی
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی پارتی ناعه‌قڵانی و شمولی و میزاجی یه‌
عێراق له‌ لیواری هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌دا
123

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە