لە کۆیەوە بەرەو ئەدلب
هونەر تۆفیق
PM:12:24---09-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 794 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لە پاش لوتکەی هەرسێ وڵات ڕوسیا و تورکیا و ئێران لە تاران کە دۆڕاوترین لایەن لەناو هەرسێکیاندا ئەردۆغان بوو. ڕاستەوخۆ ئێران جوڵەیەکی توندی بەرانبەر بە کوردە بەرهەڵستکارەکانی ئێران نواند . لەلایەکەوە بۆردمانی ناوچەکانی سنووری لە حاجی ئۆمەرانی کرد ، لە یەک ڕۆژیشدا موشەک بارانی بارەگای حیزبی دیموکراتی و لە سێدارەدانی سێ کوردی بەیەکەوە ئەنجامدا!

ڕوسیا لەنێوان ئێران و تورکیادا براوەی بێ مەرجە هەم لەناوچەکە و هەم لەسوریادا بە جۆرێک دەتوانرێت پێ ی بگوترێت سەرکردایەتی سیاسەتی ناوچەکە دەکات . کێشمەکێش و ململانێکە لەنێوان ئێران و تورکیادا قەتیس ماوە بەتایبەتی لە سوریا و عێراقدا. دوا پێگەی تورکی لە سوریادا کە ئەردۆغان پشت ئەستوربێت پێ ی پارێزگای ئەدلبە کە مۆڵگەی ئەو هێزە ئیسلامیانەیە ئەردۆغان پشتیوانیان لێدەکات . بۆ ئەوەی لەبەردەم فشارەکانی پوتیندا بەرگە بگرێت کە هاندەری هێرشەکانە بۆ ڕزگارکردنی ئەدلب لەلایەن سوپای سوریاوە ، ئەردۆغان هیوای بە کۆبوونەوەی لوتکەی تاران بوو کە ئێران پشتیوانی لێ بکات . پێکەوە داوا لە ڕوسیا بکەن ڕزگارکردنی ئەدلب دوابخات . بەڵام ئێران پشتیوانی لە تورکیا نەکرد . ئێران لە کۆمەڵێک کارتدا هێزی فشاری بەسەر تورکیاوە زیاترە کە گرنگترینیان پرسی کوردە لە تورکیادا ، هەروەها نزیکایەتیەکی شەرمن هەیە لەنێوان پەکەکە و ئێراندا . لەبەرانبەر ئەو کارتەدا تورکیا - ئەردۆغان وەک لە ڕاپۆرتە شیکاریەکانی لوتکەی تاراندا باسکرا ، ئەوەی بە گوێ ی ئێراندا داوە ئەگەر ئێوە هاوڕای ڕوسیابن بۆ شەڕی ئەدلب ، ئێمەش کارتی کوردی ئێرانمان بەدەستەوەیە کە بیکەینە هێزی فشار بەسەرتانەوە . ئێران بەبێ ڕاوەستان لە کۆیەوە وەڵامی ئەردۆغانی داوەتەوە . کە ئەدلب جەنگێکە هیچ سازشێکی لەسەر ناکرێت . لێرە بەدواوە دەبێت چاوەڕوانی وەڵامی ئەردۆغان بین لە سوریا و عێراقدا چی بەئێران دەڵێتەوە !؟






زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە