بۆ کرێ
هونەر تۆفیق
PM:04:36---05-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

پاش ئەوەی نوسراوی دیوەخان بەکرێ گرتنەکەی پیاوە کرێگرتەکە ( چونکە دەمێکە گۆران نیە و سەنگەری گواستۆتەوە بۆ حیزبێکی تر بەبەڵگەوە) دزەی کرد کەوتۆتە گیانی مدیر و فەرمانبەرەکانی ناو دائیرەکەی خۆی جگە لەوەی دنیایەک هەڕەشە و قسەی ناشیرینی بە من و ئینجا بە فەرمانبەرەکانی داوە، بەناوی مەسئولێکی سیاسی و ئەمنی یەکێتیەوە هەرەشەی کردووە گوایە هەر نوسراوێکی دزەبکاتە دەرەوە حسابی تیرۆری بۆ دەکات، ئینجا دوو بەڕێوەبەری نانبڕاو کردووە ٫ بەفەرمانێک لە بەرێوەبەری دەریکردوون و تەرحیل ( نقڵی ) ناحیەیەکی کردوون۰ 

ئەو بەڕێزە هەرچەندە لە ڕواڵەتدا پیاوێکی لە خوا ترسە ، بەڵام ترسی لەوە نەبووە کە لەسەر گومانێک مدیرێک لەکارەکەی دەربکات، بۆ ئەوەی تەواو لە زوڵم وگوناهەکەی دڵنیابێت هەرچەند نازانم شەرعیەن جەزاکەی لەو دنیا چۆن و چ دەبێت ! من ئەو نوسراوەم لەلای ئەو مدیرەوە پێنەگەیشتووە ٫ ئەسڵەن زیاتر لە چوار مانگە بەتەلەفونیش نەک بە دیتن ٫ ئاگاداری نیم بۆیە نەدەبوو ئەو زوڵمە گەورەیەی لەو پیاوە بکردایە ۰ نەسیحەتێکی مرۆڤانەشی دەکەم کە حوکمداری ( هەرچەند ماوە بەسەرچووە و دەبوو خۆی ئەوەندە مەبدەئی بایە لەگەڵ خۆیدا کە ماوە یاساییەکەی تەواو بووە ٫ دەستی لەکارکێشابایەوە ) بەو تەوەهومات و ترسەوە ناکرێت ئەگەر بەم شێت و شۆریەی تۆوە ٫ پارتی و یەکێتی حوکمیان بکردایە دەبوو فەرمانبەریان لە حکومەتدا نەهێشتایە ۰چونکە ئەوەندە نوسراویان دزەی کرد ، دەیانی وەک تۆ لەو نوسراوە دزە پێکراوانەوە هاوارتان دەکرد ئەم حکومەتە گەندەڵە۰






زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە