ئامۆژگارییه‌كی كورت‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
مەریوان وریا قانع
PM:02:13---04-04-2017
ئه‌م بابه‌ته 1933 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

باشترین شتێك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌ له‌ ئێستا‌دا ئه‌نجامیبدات ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فیزۆنه‌كه‌تانه‌وه‌ به‌ پارتی و یه‌كێتی بڵێن پێویست ناكات بێن بۆلای ئێمه‌ و باسی حیكایه‌تی ریفراندۆممان بۆ بكه‌ن، پێیان بڵێن‌ خۆتان وه‌كیل بن و ریفراندۆمی خۆتان بكه‌. چۆنتان ده‌وێت وابیكه‌ن، كه‌ی ده‌تانه‌و‌ێت ئه‌و كاته‌ ئه‌نجامیبده‌‌ن و چه‌نده‌ش پاره‌ی تێدا خه‌رجده‌كه‌ن، بیكه‌ن. گه‌ردنیشیان ئازادبكه‌ن چۆن ‌كۆر و كۆبوونه‌وه‌ و ڤێستیڤاڵی بۆ ڕێكده‌خه‌ن با بیخه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چۆنیان ده‌وێت‌ ئاوا میدیاكانی خۆیان جۆشبده‌‌ن: واته‌ كێ به‌ خائین و ناپاك و جاش و كێش به‌ نیشتیمانپه‌روه‌ر و پاڵه‌وان ده‌كه‌ن، با بیكه‌ن. چه‌ند نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ستوونووسی ناوه‌كیی و بیانیش ده‌كڕن، بۆ جۆشدان به‌م په‌تای ریفراندۆمه‌، با بیكڕن. پێیان بڵێن كه‌ ئه‌وه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌ نه‌ك هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ریفراندۆمه‌كه‌یان دروستناكه‌ن، به‌ڵكو كه‌ رۆژی ده‌نگدانیش هاته‌پێشه‌وه‌ دۆست و هه‌وادره‌كانتان راده‌سپێرێن به‌ر له‌وان،‌ ده‌نگ به‌ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم بده‌ن. لێیانناگەڕێن ‌له‌گه‌ڵ ئه‌و خورافه‌تی ڕیفراندۆم و مانۆره‌ بێناوه‌رۆكه‌دا تا دواهه‌مین خاڵ بڕۆن. ئه‌م خورافه‌ته‌ تا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع نه‌شكێت له‌ ئاستی گوتاردا ناشكێت. كه‌ی تاقه‌تیشیان له‌ هه‌موو گه‌مه‌كه‌‌ چوو، كه‌ی لوتیان به‌ر به‌ردی ئه‌لحه‌دی ناو ژیانی رۆژانه‌ی پێنج ملیۆن مرۆڤ كه‌وت، ئه‌وده‌م‌ ناچاربكرێن له‌سه‌ر كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێم قسه‌ی راسته‌قینه‌ بكه‌ن و ئه‌وی پێویسته‌ بكرێت و ئه‌وه‌شی سالانێكه‌ پێویسته‌ ئه‌نجامبدرێت ئه‌نجامبدرێت. له‌ كوردستاندا دۆخێك سه‌روه‌ر كراوه‌ تا خورافه‌تی ریفراندۆم و خورافه‌تی شێوه‌كانی تری «سیاسه‌تی ره‌مزیی» به‌تاڵنه‌كرێنه‌وه‌، مه‌ودای ئه‌وه‌ نه‌مابێت قسه‌ له‌ كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بكرێت‌. بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی راسته‌قینه‌ ده‌ستپێبكات ده‌بێت «سیاسه‌تی ره‌مزی» بخرێته‌ چاڵه‌وه‌.





‌کوشتنی سەدام حوسەین و ڕزگارکردنی سەدامیزم
پاریس و یاخیگەرە تازەکانی
عێراق لەبەردەم سیناریۆی بە یەمەن و بە سوریا بووندا
دژ بە نائومێدیی
سێ ڕۆژ خۆپیشاندان لە ھەولێر... ئازایەتییەکی کەم وێنە
ئەمریكا و بارزانی و ڕیفراندۆم
پێنج سەرنج لەسەر هەڵبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان
کاتێک میدیا دەبێتە ئامێرێکی گەورەی درۆکردن: رۆژنامەی باس وەک نموونە
ریفراندۆم و شەرم
ترامپ دوای سەد رۆژ حوکمڕانیی‌
ئامۆژگارییه‌كی كورت‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
هێرش بۆسه‌ر سنجار

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە