ریفراندۆم و شەرم
مەریوان وریا قانع
PM:06:14---12-06-2017
ئه‌م بابه‌ته 3080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دەسەڵاتدارە سوڵتانییەکانی ھەرێم، بەھەموو زمانەکانی دونیا، لەناویاندا بە زمانی تورکیی و عەرەبیی و ئینگلیزیی، لەسەر تەلەفیزیۆن و لەناو کۆبوونەوە ئاشکرا و نھێنیەکاندا و لە رێگای تەلەفۆنەوە، بە ھەموو دونیا دەڵێن ”ریفراندۆم مانای سەربەخۆیی نییە" و ”ئێمە لە عێراق جیانابینەوە"، کەچی بە زمانە کوردییەکەی خۆمان، ھەم بە کرمانجیی و ھەم بە سۆرانیی، بە کادرە ئیعلامییە بەستەزمانەکانی خۆیان گوتوە بقیرێنن و باس لە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیی بکەن. ھەرکەسێکیش لەمە کەمتری ووت بە خائین و ناپەکی بکەن.

دوورویی و درۆکانی ئەم نوخبە سوڵتانییە بە رادەیەک ئاشکرا و سەتحیی و بێپەردەن، مناڵێکیش باوەربە قسە و باسەکانیان ناکات. ئاخر شەرم نییە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بەھانەیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەوەبێت کەدەڵێن: ”دەمانەوێت بزانن میلەتەکەمان چی دەوێت؟"- قوباد تاڵەبانی وای بە کەناڵی تەلەفیزۆنی بی بی سی ووت-. ئاخر ھەرکەسێک لەسەر ئەم ئەستێرەیە ئەم قسەیە بکات، نابێت کورد خۆی بیکات، بەتایبەتی نابێت سەرکردایەتییەک بیکات کە زیاتر لە نیو سەدەیە بەناوی ئەو میلتەوە قسەدەکات و بەناوی ئەو میلەتەوە سیاسەت دەکات. چ عەیبەیەکی سیاسیی و ئەخلاقیی گەورەیە تۆ لە شەستەکانەوە سەرکردایەتیکردنت مۆنۆپۆڵکردبێت و خۆت بە نوێنەری ژمارە یەکەی میلەت بزانیت، کەچی لە دەیەی دووھەمی سەدەی بیست و یەکەمدا بڵێیت ریفراندۆم دەکەم بۆ ئەوەی بزانم میلەتەکەم چی دەوێت. شەرمە بە راستی شەرمە.....





‌کوشتنی سەدام حوسەین و ڕزگارکردنی سەدامیزم
پاریس و یاخیگەرە تازەکانی
عێراق لەبەردەم سیناریۆی بە یەمەن و بە سوریا بووندا
دژ بە نائومێدیی
سێ ڕۆژ خۆپیشاندان لە ھەولێر... ئازایەتییەکی کەم وێنە
ئەمریكا و بارزانی و ڕیفراندۆم
پێنج سەرنج لەسەر هەڵبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان
کاتێک میدیا دەبێتە ئامێرێکی گەورەی درۆکردن: رۆژنامەی باس وەک نموونە
ریفراندۆم و شەرم
ترامپ دوای سەد رۆژ حوکمڕانیی‌
ئامۆژگارییه‌كی كورت‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
هێرش بۆسه‌ر سنجار

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە