ئەمریكا و بارزانی و ڕیفراندۆم
مەریوان وریا قانع
PM:05:43---15-08-2017
ئه‌م بابه‌ته 1697 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ئەمڕۆكە حكومەتی ئەمریكا، لەڕێگای وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیانەوە، جارێكی تر و بە شێوەیەكی تەواو فەرمیی و بە زمانێكی دیپلۆماسی ھێمن، بە بارزانیان وت ڕیفراندۆم نەكات. ئەمریكا بە تەلەفۆنێك نیشانیدا ئەو ”دەرفەت"ی بارزانی بێماندووبوون بۆ گوێگرە ترسێنراوەكانی باسیدەكات، نەك دەرفەت نییە، بەڵكو ”لەتە دەرفەت" و ”توێكڵە دەرفەت"یش نییە. سەرجەمی ئەم گەمەی ڕیفراندۆمە سایكۆلۆژیای بارزانیی لێیبەرپرسیارە و ئەو سایكۆلۆژیایە دروستیكردوە و ئاراستەشی دەكات. لەدوای ئەم ھەڵوێستە فەرمییەی ئەمریكاوە ئیتر كاتی ئەوە ھاتووەر ھەموو ئەوانەی گومانیان لە خواستەكانی بارزانیی و پلانی ریفراندۆمەكەی ھەیە، بە ئاشكرا بە سەرۆكی پارتی بڵێن، ئێمە نە دەمانەوێت و نەدەتوانین ململانێ لەگەڵ ئەمریكادا بكەین. میلەتی ئێمە زۆر لەوە ماندووتر و پڕوكاوترە تووشی ململانێیەكی گەورە بكرێت لەگەڵ ھێزێكی وەك ئەمریكادا. ئەگەر بارزانی خۆی بەتەنھا بەگژ ئەمریكادا دەچێتەوە با بەگژیدا بچێتەوە، كەس دەستی نەگرتوە و ئەوەندەش چەك و تفاقی ھەیە چەند ھەفتەیەك بەردەوام بێت.

كاتی ئەوە ھاتووە ھەمووان بە جورئەتەوە ڕووبەڕووی پلانی بێبنەما و بێستراتیژ و بیرلێنەكراوەی بارزانی بۆ ڕیفراندۆم ببنەوە، ئەركی یەكەمی پارتە سیاسییەكانی كوردستانە بەم پیاوە بڵێن خۆی و ھەوادارەكانی شەڕی كێ دەكەن با بیكەن، كوردستان پڕیەتی لە شاخ و جێگەی ھەموویانی تێدادەبێتەوە، بەڵام كێشەی گەورە و وێرانكەر بۆ میلەت و كۆمەڵگای ئێمە دروستنەكەن، كێشەیەك بۆ كوردستان دروستنەكەن ھێندە گەورە و ناقۆڵا بێت، دواھەمین كەسێك بتوانێت ئاراستەی بكات، كورد خۆی بێت. ئەگەر تاوانی جاشایەتیكردن بۆ مالیكیی و بۆ ئێران تاوانێكی ئاسانبێت و بتوانن بۆ ھەموو كەس و لایەنێكی ناڕازیی ناو كوردستانی دابتاشن، ئەوا ئەم تاوانەیان بۆ ئەمریكا بۆ داناتاشرێت.





‌کوشتنی سەدام حوسەین و ڕزگارکردنی سەدامیزم
پاریس و یاخیگەرە تازەکانی
عێراق لەبەردەم سیناریۆی بە یەمەن و بە سوریا بووندا
دژ بە نائومێدیی
سێ ڕۆژ خۆپیشاندان لە ھەولێر... ئازایەتییەکی کەم وێنە
ئەمریكا و بارزانی و ڕیفراندۆم
پێنج سەرنج لەسەر هەڵبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان
کاتێک میدیا دەبێتە ئامێرێکی گەورەی درۆکردن: رۆژنامەی باس وەک نموونە
ریفراندۆم و شەرم
ترامپ دوای سەد رۆژ حوکمڕانیی‌
ئامۆژگارییه‌كی كورت‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
هێرش بۆسه‌ر سنجار

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە