پارتی وەک بەعسی سەردەم لەهەولێرە
هەرێم مەجید
PM:12:23---20-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 1429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


چەند حیکایەتێکی تاڵە، لەم سەردەمەدا لەگەڵ دەسەڵاتێک هەڵبکەیت، کە بەردەوام لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگادابێت، لە ڕێگەی دەزگا داپڵۆسێنەر و جاسوسەکانییەوە، هەتا هەموان ڕامبکات و دەستبکات بەپەرژینکردنی مافەکانیان بە فێڵ و درۆوە تا داتەپینی هەموو بەها کۆمەڵەیەتییەکان.

بەردەوامیدان بە خەساندنی هۆشی هەمووان وەک ساختەکارترین کاری کۆمەڵایەتی، بەهەوڵدان و دوبارەکردنەوەی هەمان میکانزمەکانی ترس و تۆقان و فکری جەستەییەوە، تا لە بەعس بچێت و کۆمەڵگایەکی تۆقیوبهێنێتە بوون، ئەوەی ئەو ئیرادەیەیی زەوتکردووە ئەو هێزە ترسێنەرەیە، کە سایکۆلۆژیای تاکی پێشکاندووە و بێدەنگی کردووە، وەک کەنعان مەکییەی نوسەر دەڵێت "دڵڕەقی و بێ دەنگی پێچەوانەی یەکن، هەتا دڵڕەقی زیادبکا ئەوا بێدەنگی زیاد دەکات، هەتا بێدەنگی زیاد بێت ئەوا دڵڕەقی زیاتر ئەبێت".

ئەو کۆمەڵگا داخراوەی پارتی بەرهەمی هێناوە دونیایەکی پڕ فریودەرە و دادۆشینی میللەتە کە لەهەموو بەهایەکی کۆمەڵایەتی هێناویەتیە خوارەوە، هەمووانی پێخستۆتە دۆخێکی خنکێنەرەوە، وەک بەعس هەوڵ دەدات خۆی بەسەرکەوتو بزانێ، هەرکات خەتەریاتیش بکەوێتە سەر بەرژەوەندییەکانیشی ئەوە خەتەی دەرەکی دەکاتە پاسا و تا چاوەکان لەسەر کێشە سەرەکیان لابەرێت.

ئەو دیوارە دەرونییەیی دروستی کردووە بە خەڵک ناتوانرێ لەبەینبرێ، چونکە هێزی پارتی زۆر لە ئیرادەی خەڵک گەورەترە، بێدەنگی خەڵکی هەولێریش لە بار و دۆخێکی وەهادا گەر کز و لاوازیش بێت ئەوا ئاساییە، چونکە خاوەن ماڵ ئەزانێ چی لەماڵەکەی خۆیدایە، بۆیە گەر ئیرادەش بۆ خۆپیشاندان هەشبێ ئەوە بەبێ یارمەتی دەستێ مەحاڵە، بە تەکانەکانی ناوخۆی هەولێر پەتی بوغرای پارتی ناپچڕێ.





ڕەشە کوژی
ماشێنەکەیی یەکێتی و پارتی 27ساڵەچ تاکێکی بەرهەم هێناوە؟!
عبداللەی مەلانوری پارێسیایە نەک هۆمۆساکەر
ئەنجامێکی پڕ لەڕیکۆرد
هەولێرو دهۆک بۆ پارتی چۆڵمەکەن
گۆڕان دەبێ لەیەکێتییە کۆنەکان خۆی ڕزگارکات
هەڵوێستی گۆڕان زەمانی مانەوەیەتی
یەکێتی و پارتی داهێنەری جنێوی سیاسین!
بۆڕەشبین نەبین لێتان؟!
ئێوە کە باسی گۆڕانکاری دەکەن
یەکگرتوو دوبارەکردنەوەی هەڵەیەکی بێحیکمەت
پارتی وەک بەعسی سەردەم لەهەولێرە
گومرگی ناوخۆش ئەگەڕێتەوە!!
گۆڕان و کۆمەڵ ئیتر بەسە!!
ئەی کێ ئێوە هەڵوەشێنێتەوە؟!
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە