ئێوە کە باسی گۆڕانکاری دەکەن
هەرێم مەجید
PM:05:34---20-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 1067 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

کاتێک ئێوەی تاڵانچی و بازرگانی سیاسی وەک کوێخایەک بە ڕوخسارێکی بۆرجوازیانە و زەردەخەنەیەکی دۆستانەو و کولمێکی گەشاوەوەی تازە حەمامکردنەوە دێنە سەرشاشە،باسی کارکاتێری چاک سازی و گۆڕانکاری و لە ڕەگەوە دەرکێشانی گەندەڵی وەک کاروو کرداری داهاتوو دێنە بەردیدەوە،یەکسەر بیرو هۆشم دەچێ بۆلای ئەو ڕەعیەتە بێدەنگ کراو دەستەمۆکراو شەکەتاوی و بێروخسارەی، هەرچەن ڕۆژێ مەنهەج و فکریان بۆ نوێ ئەکەنەوەوەو شەحنێکی حیزبیانەی کلاسیکیان دەکەن،بە مژدەوەو هیواوەوە ڕۆژ و مانگ و ساڵیان پێ بەڕێ ئەکەن،بێ ئەوەی پرسیاو سەرنج و کۆمێنتیان هەبێ،بێ دوو دڵی هەزاران ڕەحمەت بۆ قسەو گفتارو بەڵێنتان دەنێرن پەیمانی ڕەدوو کەوتوی و بێدەنگی دوبارە دەکەنەوە،ئەو قودرەت و هێزە ئەفسوناوییە ڕامکەر دەستەمۆیەی لە ئێوەدا هەیە قودرەتێکی نا ئینسانییە نیقاب و هێزێکی سحراوی ئامێزە،گەر وانەبێ!چۆن میللەتێ لە نیشتیمانە بێ نیشتمانەکەی خۆیدا بەو غەریبی و دەردەسەری و کولە مەرگییە بەو حوکم و حوکمایەتیە ڕازییە،چۆن ئێوە هەموو ڕۆژێ ناشیرین و بێ بەها و بێنرخی دەکەن، کەچی میللەت ئێوەی هەر پێجوانە،ئێوە دەیان کوژن ئەتکیان دەکەن مافی نادەیتێ کەچی هەر بەدادوەر ئێوەی قبوڵە،وەک ئەوەی کامۆ وتی[پیاو کوژەکان،لە پیاو کوژەوە دەبن بە دادوەر]،ڕێک لەگەڵ ڕەعیەت و ئەسحاب و ئالی کوردستانی بوو،.هەرکات گوێبیستی گۆڕانکارییەکانتان دەبم،ڕوخساری هەرزەکارێکی خەیاڵ پڵاوو سادەی هەرزەگۆ دەبینم کە لەژێر چاودێری و چاوساغی ئەم و ئەودایە،ئێوەش بەردەوام لەم دەوڵەت و دەزگاو چاوساغەوە پێتان ئەوترێ ئەمە شوێن و ڕێ و وتەو کردارتانە،کە نوسراوێکی شاهانشای گۆڕانکاریەکانتان ئەبینم،ڕەنگم زەرد دەپەڕێ،چونکە نوسراوتان تەنها باس باسی میللەتە لە چۆنیەتی پارەکێشانەوەو باج وسەرانەیە و لە پەزەکانی خۆتان دوورە،جار نەبوە لە وشەی گۆڕانکاریتانە کارەسات و مەینەتییەکتان ڕوبەڕوی نەکردبێتینەوە هەر لە کەوتنی پەڕلەمان و باسی داهات و نەوت و خاڵی سنوری و داهاتی ناوخۆو کەرکوک و،........هەتا دوای هەموی کارەسات بوون،وشەی گۆڕانکاری و چاک سازی ناشیرنترین و نەهامەترین وشەی ساڵانەی میللەتی ئێمەیە.





ڕەشە کوژی
ماشێنەکەیی یەکێتی و پارتی 27ساڵەچ تاکێکی بەرهەم هێناوە؟!
عبداللەی مەلانوری پارێسیایە نەک هۆمۆساکەر
ئەنجامێکی پڕ لەڕیکۆرد
هەولێرو دهۆک بۆ پارتی چۆڵمەکەن
گۆڕان دەبێ لەیەکێتییە کۆنەکان خۆی ڕزگارکات
هەڵوێستی گۆڕان زەمانی مانەوەیەتی
یەکێتی و پارتی داهێنەری جنێوی سیاسین!
بۆڕەشبین نەبین لێتان؟!
ئێوە کە باسی گۆڕانکاری دەکەن
یەکگرتوو دوبارەکردنەوەی هەڵەیەکی بێحیکمەت
پارتی وەک بەعسی سەردەم لەهەولێرە
گومرگی ناوخۆش ئەگەڕێتەوە!!
گۆڕان و کۆمەڵ ئیتر بەسە!!
ئەی کێ ئێوە هەڵوەشێنێتەوە؟!
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە