گۆڕان دەبێ لەیەکێتییە کۆنەکان خۆی ڕزگارکات
هەرێم مەجید
PM:12:13---28-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 998 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ئەوەی لە ئێستادا گۆشەنیگامان تەنگ دەکاتەوە و هەموانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە،ناوەڕۆکی کێشەکانی ناو بزوتنەوەی گۆڕانە،کە وادێتە پێش چاو سەراتاپای تابلۆی ئەو حیزبەی گرتبێتەوە،گەردەلول و گومان و ڕاڕایی بەهەموو جومەگەکانی دا وەک ڕەنگێ بەئاوا بڵاوبۆتەوە،بۆتە ئەو تیشکە واقعەی ناتوانرێ بشاردرێتەوە،کە سەرانی ئەحیزبە لێی دەدوێن لەدەمیاندا شیرین وەک هیچ نەبێ،بەڵام لەناوەوە کوژەرو ترسناک،هەموو ئەم کێشانەش بەهۆی بەدحاڵی بونەوەیە کە لە هەزاران گوتەی نەوتراودا خۆی شاردۆتەوە،هەرچەن هەوڵ ئەدەن بەهەڵگێڕانەوەی ڕوداوەکان بەڵام بەڵام زیاتر زەق دەبێتەوە،بەهۆی ئەم کێشانەوە ئەم بزوتنەوەیە بۆتە سەرماییەکی هەڵاوساو هەریەکەو لایی خۆیەوە چەقۆی چاویانی لێ تیژدەکەنەوە.

هەرچۆنێک بمانەوێ دۆخی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان تەئویل کەین و بیخەینە ژێر توێکاری و برین پێچیەیەوە ئەوە دەگەینە، یەک ڕاستی کۆنکرێتی کە ئەویش کێشەی بەشێک لەیەکێتییە کۆنەکانی ناو ئەم بزوتنەوەیە،دەیانەوێ خێوەت و سەرپۆشی ئەم بزوتنەوەیە بدەن بەسەر خۆیاندا وە فکرە نوێیەکانی  ناوئەم بزوتنەوەیەش بخەنە ژێر خزمەتی خۆیانەوە،ئەم ناکۆکییەش یەکەم پێبلیکانەی هەڵخلیسکاندنان نییە ڕەگوڕیشەکەی بۆ سەرەتای دروست بونی دابەشکاری سیاسی دەگەڕێتەوە،هەربۆیەشە هۆکاری سەرەکی هەژارخستنی گۆڕان لەڕوی بڕیارو بەڕێوەبردن و بونی هەمان فۆرم ئەخلاقیاتی سیاسی ناو یەکێتییەو هیچ جیاوازییەک لەنێوانییاندا بەدی ناکرێ.،
ئەم کۆمەڵە سیاسییە هەمیشە هەوڵیانداوە لەهەناوی گۆڕاندابن بەبێ ئەوەی ڕێگە بەوە بدەن فکری گۆڕان لە ناو هەناویاندابێ،بەڕادەیەک دژی گۆڕانکارین من ناویان دەنێم[جەلادی بیرۆکەی نوێگەری]ئاخر ئەوە ساڵێک زیاترە نەیان توانیوە تەنانەت لەکێشەی خۆشیان بگەن،بەڕادەیەک خەم ساردی و ناجدی بونیان پێوە دیارە،کە هەمیشە دەکەونە دوای ڕوداوەکان،هەمووکات یەکێتی و پارتی وەک تەنەکە خۆڵێک ناشیرینیی و تەنگەتاوییەکانی خۆیانی پێوە هەڵ ئەواسن،
گەر ئەم بزوتنەوەیە بیەوێت لەتاریکی سیاسییەوە بەرەو ئاڕاستەی نوێبونەوەی حزبییەوە هەنگاوبنێت،تاوەکو شادبێتەوە بە دونییا حەقیانەکەی خۆیئەوا پێویستە کۆدی ئەو عەقڵێتە دۆگمایە بشکێنن کە سەر بەکلتوری تۆڵەن.ئەیانەوێ لەو ڕێگەیەوە بونیەتی خۆیان وەک کەسانی کاریگەر وهەموشت زان، نیشان زێدەکۆنەکەیان بدەن پێیان بڵێن هاوڕێیان ئەوە فکری نوێخوازەکەشمان ئاوێتەی ئەو نەریتی کۆن باوی خۆمان کرد،لێرەش هەرخۆمانین وەک خێزانە کۆنەکە بەڵام لەماڵێکی نوێدا،بەواتایەکی تر ئەڵێن ئێمە زەردەواڵەیەکین لەناو دەستی گۆڕاندا  نەدەدەتوان بمان کوشن چونکە پێیانەوە ئەدەین و نە دەتوانن دەست بەردایشمان بن بەهۆی پێگەی سیاسی و سەربازیمانەوە،ئێستاش ئەم کۆلکە یەکێتیانە،لەگەڵ چینێکی ناو یەکێتی وەک شەکرو شیرن،بەهۆی چڕی و تێکئاڵاویان بەکۆمەڵێک بەرژەوەندی شەخسی و بازرگانییەوە،کەناتوانن لەیەک دابڕێن.

بۆیە تاقەیرانیی سیاسی لەناو ئەم بزوتنەوەیەدا قوڵتر بێتەوە و درێژە بکێشێ،ئەوا یەکێتی پورەی خۆی لێ ئەگرێ،بۆیە لەسەر گەنجان و دڵسۆزانی ناو ئەم بزوتنەوەیە پێویستە پێش ژانگرتن هەمووجەستەی حیزبیان بگرێتەوە و بەرەولێکچڕژان و تەقینەوە بڕوا دەبێت وەک سن و کوڵە ئەو عەقڵێتانە قەڵاچۆبکەن.

هەرێم مجید





ڕەشە کوژی
ماشێنەکەیی یەکێتی و پارتی 27ساڵەچ تاکێکی بەرهەم هێناوە؟!
عبداللەی مەلانوری پارێسیایە نەک هۆمۆساکەر
ئەنجامێکی پڕ لەڕیکۆرد
هەولێرو دهۆک بۆ پارتی چۆڵمەکەن
گۆڕان دەبێ لەیەکێتییە کۆنەکان خۆی ڕزگارکات
هەڵوێستی گۆڕان زەمانی مانەوەیەتی
یەکێتی و پارتی داهێنەری جنێوی سیاسین!
بۆڕەشبین نەبین لێتان؟!
ئێوە کە باسی گۆڕانکاری دەکەن
یەکگرتوو دوبارەکردنەوەی هەڵەیەکی بێحیکمەت
پارتی وەک بەعسی سەردەم لەهەولێرە
گومرگی ناوخۆش ئەگەڕێتەوە!!
گۆڕان و کۆمەڵ ئیتر بەسە!!
ئەی کێ ئێوە هەڵوەشێنێتەوە؟!
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە