کۆمەڵگایەکی بێ نوێنەر
هەرێم مەجید
AM:11:38---19-03-2019
ئه‌م بابه‌ته 342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لەساتی دروست بونی دەوڵەتی عێراق و هەتا دەسەڵاتی سەدامیش کورد نوێنەری خۆی هەبووە کە بەلێوەشاوەی و توانای خۆی توانیویەتی  بگاتە بەرزترین دەسەڵاتەکانی حوکمەت،لەپاڵیشدا خزمەت بە خەڵک بکەن،بەڵام لەدوای دروستبونی حوکمەتی خۆماڵی یەکێتی و پارتیەوە میللەتی ئێمە لە دوبارەبونەوەیەکی پڕ لە ڕۆتیندا دەژی، و بێ ئیرادە و ئیفلیج دەکرێ و سەروەریی ئینسانی بونی بەناوی حوکمەتی نوێ و دەسەڵاتی نوێوەوە دەخرێتە ژێرپێوەوەو سوکایەتی پێ دەکرێ،ئاخر هەر حوکمەتێکی دروستی دەکەن جگە لە بەندکردنی ڕوحی و کۆمەڵێک چیرۆکی کۆن و بێبناماو مژدەی ئایندەیەکی دوری ڕون هیچ تری تیادا نییە،جگە لەگۆڕینی فەلسەفەی  ژیانی کۆمەڵێک پاڵەوانی نێو پەڕلەمان و پچڕانیان لە ژیانی کۆمەڵگاو بەخشینی پلەیەکی کۆمەڵایەتی هیچی تر بەرهەم ناهێنن.

وەک چۆن نیچە پێی وابوو کۆمەڵگای ئەوروپی بەدوو دەرمانی[کهول و مەسیحیەت]بەنج کراوە ئاواش کۆمەڵگای ئێمە دەردەداری دەرمانی بەنجکردنی نوێنەری پەڕلەمان و سیاسیەکانە،کە نە نوێنەرەکانی نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن و نەسیاسییەکانیشی خەمی دەخۆن،بەڵکو لەناو کۆمەڵێک ڕستەی کەژاوەو پڕ لەجوانی ژیانیان بۆ دەڕازێنەوە شتگەلێکی دیان پێ فەراهەم ناکرێ.وەک چۆن لە حوکمەتەکانی پێشودا کۆمەڵگا بێ نوێنەربوو ئەوا ئەم حوکمەتەش نوێنەری خەڵکی تێدانییە.

ئەم نوێنەرانەی ئێستاش هەن هەروەک ڕابردوو، چونەتە ناو دامەزراوەیەک کە دەستەی حاکمی سیاسیی فۆرم و ناوەڕۆکی دیاری کردون بە هەموو ئاڕاستەیەکدا کۆنتڕۆڵی کردون،بەویستی سیاسی ئەوان پەنجەیان پێدەخەنە سەر ڕوداوو پێشهاتەکان،کەواتە شەڕێک دەکەن  لەپێناو سەلماندنی جیاوەزییەکانی حیزب،ئەمەش جگە لە شەڕە فێڵێکی سیاسی بۆ بەرزکردنەوەی هەیمەنەی حیزب هیچی ترنییە.

گەیشتن بەدەسەڵات لە لایەن نوێنەرانی میللەتەوە،تەنها خۆقەبەکردنی حیزبەکانە بۆگەیشتن بە مەرامی دەسەڵات واتا نوێنەرەکان فارگۆنی شەمەندەفەری دەسەڵاتدارانن و هیچی تر،ئەم پەرلەمانو نوێنەرایەتییەی لای ئێمە وەڵامی  ئەو پرسیارە فەلسەفیەیی گرامشی دەداتەوە کە دەیپرسی(چۆن بگەین بە دەسەڵات).





کۆمەڵگایەکی بێ نوێنەر
ڕەشە کوژی
ماشێنەکەیی یەکێتی و پارتی 27ساڵەچ تاکێکی بەرهەم هێناوە؟!
عبداللەی مەلانوری پارێسیایە نەک هۆمۆساکەر
ئەنجامێکی پڕ لەڕیکۆرد
هەولێرو دهۆک بۆ پارتی چۆڵمەکەن
گۆڕان دەبێ لەیەکێتییە کۆنەکان خۆی ڕزگارکات
هەڵوێستی گۆڕان زەمانی مانەوەیەتی
یەکێتی و پارتی داهێنەری جنێوی سیاسین!
بۆڕەشبین نەبین لێتان؟!
ئێوە کە باسی گۆڕانکاری دەکەن
یەکگرتوو دوبارەکردنەوەی هەڵەیەکی بێحیکمەت
پارتی وەک بەعسی سەردەم لەهەولێرە
گومرگی ناوخۆش ئەگەڕێتەوە!!
گۆڕان و کۆمەڵ ئیتر بەسە!!
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە