كامیان خەتابارە یەكێتی یان پارتی؟
‎محەمەد نوری ئەحمەد
PM:12:27---24-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 2231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ئەوەی لە ١٦ی ئەم مانگەدا روویدا بەرلەوەی كەوتن و شكستی سەربازی و مەعنەوی بێت ،كەوتنی هەموو پێوەرەكانی حكومڕانی كوردیش بوو .یان رونتربنووسین لێرە بەدواوە ئەم دەسەڵاتە سیاسییەی كە یەكێتی وپارتی نوێنەرایەتی دەكەن و  جڵەوی دەسەڵات و حكومڕانییان بەدەستە هەموو شكۆییەكی سیاسیی ومێژووی خۆیان بەتەواوەتی ورد وخاشكرد .لەم رووداوە بەدواوە ئیتر كاتی ئەوە هاتوە پرۆسەی وەلانانی ئەم دوو حزبە دەستپێبكرێت،كاتێتی ئەم دوو حزبە نەك لە پرۆسەی حكومڕانی هەرێم دوربخرێنەوە بەڵكو سزای سیاسیشیان بدرێت ولە بازنەی كاركردنی حزبی بهێنرێنە دەرەوە .
هەر بە سادەیی بیری لێبكەرەوە لە كوێی دونیادا هەبوو حزب خیانەت بكات وسوپای بێگانە بهێنێتە سەر حەوشەی شارەكانمان كەچی بێ دەنگ تەماشا بكرێن  ولایانوابێت تەكتیكە نەك خیانەت .
هەربەسادەیی با بیر لە پرۆژەی فەرمانڕەوایی ئەم دوو حزبە بكەینەوە،  دەیان هەزار هاونیشتیمانی ئەم هەرێمە بوونە قوربانی كەپك وگومرگ و بازگەی حزبی وشەڕی براكوژییان بە شەڕی بەرگری ونەتەوایەتی دەفرۆشتەوە ،  ئەم بەڵایە تەواو بوو بەڵام سزای تەنانەت پاسەوانێكیش نەدرا لەسەر ئەوەی  كە هۆكاری ئەم هەموو كوشتن ولەناوبردنەبوون ،كاتێك میلەتێك گوێ نەدایە سزادانی تۆمتەبارانی شەڕی ناوخۆیی ،ئایا چاوەڕیی ئەوەش ناكرێت دەیان شەڕ ولەناوبردنی تر دوبارەببێتەوە(لەم هەرێمەدا لە تەنیشت سندوقی هەڵبژاردنەوە زیندانی نهێنینی  وخەڵكی بێ سەروشوێن هەیە)
چیرۆكی شكستەكانی ئەم دوو حزبە لەهەموو خاڵ وجومگەكانی دەسەڵاتدا نەك شاراوە و نادیارن بەڵكو بە ئاشكرا دەبینرێت وبە ئاشكرا وبەرۆژی روناك لەبەردەم هەموو هاوڵاتییەكدا قەیران وكارەسات وموسیبەت توشی خەڵك دەكەن كەچی شەرم نایاننگرێت داوای لێبوردن بكەن یان وازبهێنن ویان هیچ نەبێت ئەوەندە دەم گەرمی كردەوە رەش نەبن.
دواین پرۆسە كە پیاكێشانێكی گەورەبوو بە ئەزموونی كوردی لەدوای راپەرینەوە،  ئەوەش  پرۆسەی ریفراندۆم بوو٠كە پرۆسەیەك بوو بە ئیمزای هەردوو حزب پرۆسە گەورەكە سازكرا .رۆژەكانی كەناویان نابوو كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی لە دهۆك ولە هەولێر ولە سلێمانیش شانبەشانی بارزانی بەرپرسە كانی یەكێتی ویەگرتوو  وسكرتێری حزبە بچوكەكانیش دادەنیشتن و گوێیان لە خیتابەكانی بارزانی دەگرت ،تەناتەن بارزانی لە سلێمانی نێوەڕۆ وئێوارەكەش میوانداری كرا . بۆیە شكستی ریفراندۆم  شكستی سیاسیی هەردوو حزبەكەیە بێ جیاوازی .
ئەو رووداوانەی  كە لەدوای ئەم پرۆسەیە روو دەدەن ، بەرلەوەی شكستی تاقیكردنەوەیەك و رۆژێكی دەنگدان بێت ،كەوتن وهەلاهەلابوونی ئەم مۆدێلەیە لە حكومڕانی كە ئەم دوو حزبە بەدرێژایی ٢٦ساڵ رابەرایەتی دەكەن . بۆیە بەر لە هەموو هەنگاوێك دەبێت ئەم دوو حزبە بخرێتە دەرەوەی یاری سیاسی .
ئەگەر لە دونیای دیموكراسی راستەقینەشدا بژینایە رەنگە قەدەغەش بكرانایە ،(خیانەت ، شەڕی ناوخۆ ،تاڵانبردن، برسییكردن)تەنها خاڵێك لەمانە بەسە بۆ قەدەغەكردنی حزبی سیاسیی وداخستن وكۆتایی هێنان بە كاری حزبایەتیكردنی و لێسەندنەوەی مۆڵەتی كاركردنیان، یان دەبوو ناو وتایتڵی كارییان بگۆرایە .بەڵام چونكە دونیای كوردی خاوەن دیموكراسییەكی روكەش وبێ بنەمایە ،دەبێت هەوڵی گەورە بدرێت كە دورخرێنەوە لە دەسەڵات
بەراست گوناهە یان كفرە ئەگەر ئیتر ئەم دوو حزبە لەدەسەڵات نەمێنن ؟






ساڵی كەوتنی حورمەتی سیاسیی
ئەگەر نەوشیروان مستەفا بگەڕێتەوە ئەم گۆڕانە دەناسێتەوە؟
بۆیە ئەمە رونەدا، با ئەمەیان بكرێت
ئایا دەسڕێتەوە؟
یەكێتی دەچێتەوە ناو یاریگاكە؟
كێ قورئانەكەی دزی؟
پێش نۆمانگ لەمەوپێش، پێكەنین بە دیار دروستكردنی دەوڵەتەوە
با هەر بمێننەوە
تەقەی جام دێت
مەلابەختیار وكارەبا
عومەر فەتاح باسی دیموكراسی كرد
ئاواتەكەی موحسن حەكیم دێتە دی، كچانی ٩ساڵ ئامادەبكەن
كامیان خەتابارە یەكێتی یان پارتی؟
چی روویدا؟
با ئەزموونەكە تێكبچێت
123

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە