سه‌گی هار به‌ توندی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئێران
AM:10:31---05-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 8525 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ماتیس له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌ تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن، وتی"ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ه به‌ ئێران، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی پاڵپشتیكاری تیرۆره‌ له‌ جیهان"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و به‌ پێویستی نازانێت ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیادبكات.

وتیشی"به‌ به‌رده‌وامی توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ ژماره‌ی سه‌ربازانمان زیادبكه‌ین،  به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌ پێویستی نازانین".

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئیداره‌ نوێیه‌كه‌ی، سیاسه‌تێكی توندتر له‌ ئیداره‌ی ئۆباما به‌رامبه‌ر ئێران په‌یڕه‌وده‌كه‌ن و هۆشداری توندتریان به‌ تاران داوه‌, ئیداره‌ی نوێ راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ په‌رچه‌كداری توندی ده‌بێت ئه‌گه‌ر تاران به‌رنامه‌ی ناووكی و پێشخستنی مووشه‌كه‌ بالیستییه‌كانی سنووردار نه‌كات.

له‌ دوایین كاردانه‌وه‌شدا، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ (دارایی) ئه‌مه‌ریكا، سزای به‌سه‌ر 25 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای ئێرانیدا سه‌پاند، كه‌ هه‌ندێك "په‌یوه‌ندییان به‌ چالاكییه‌ ناووكییه‌كان هه‌یه‌ و هه‌ندێكیشیان پرسی تیرۆر له‌ جیهاندا".





هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
مەنبەج...
زریانی فلۆرانس كارەساتی گەورەی لێدەكەوێتەوە
سوریا: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی چەند ناوچەیەک دەکەن
تیلەرسۆن: هیوادارم گەمارۆی وشكانی لەسەر قەتەر هەڵبگیردرێت
شاره‌زایەکی روسی: جەنگی ئەتۆمی بەرپا دەبێت
مورسی چاوی بە ھاوسەر و منداڵەكانی كەوت
چین سیخوڕه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كوژێت
سه‌رۆكی زیمبابوێ ناخه‌وێت‌ به‌ڵكو پشوویەك بە چاوه‌كانی ده‌دات
وێنه‌یه‌كی لاڤرۆڤ و تره‌مپ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مریكا توڕه‌ده‌كات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە