تره‌مپ په‌رتووكه‌ ئاسمانییه‌كان پێشێل ده‌كات
PM:01:38---07-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 3508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لای مه‌سیحییه‌كان بڕیاری دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌كسیك و رێگه‌گرتن له‌ كۆچ و په‌نابه‌ران، ته‌نها په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ یاسای كۆچ و پرسی ئابووری و مۆڵه‌تی جموجوڵی بازرگانی له‌ سنووره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك پرسیاری فراوانی ده‌رباره‌ی پێشوازی بیانی و په‌ناهه‌نده‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

توێژه‌رێك كه‌ رۆمی ئه‌رسه‌دۆكسه‌ و ماوه‌ی 4 ساڵ له‌ باشووری ئاسیا ژیاوه‌، زۆر باش ده‌زانێت كاتێك به‌ چاوی بێگانه‌ و نامۆ ته‌ماشای مرۆڤ ده‌كرێت چ هه‌ستێكی بۆ درووست ده‌بێت، بۆیه‌ پێیوایه‌ ده‌بێت به‌په‌له‌ و به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنی بیانییه‌كان بكرێت و ده‌ڵێت" من وه‌ك هه‌موو مه‌سیحییه‌كان بۆ رێنمایكردنم ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئینجیل، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه‌ باشترین رێگا بۆ به‌خێرهاتنی بیانییه‌كان بدۆزمه‌وه‌".

ئینجیل چی ده‌ڵێت؟

ده‌ڵێت له‌ هه‌ندێك كاتدا هه‌موومان سه‌رگه‌ردانین!

له‌ ئینجیلدا به‌هێزه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی روون نووسراوه‌" ده‌بێت په‌یڕه‌وانی مه‌سیح به‌ڕێز و دڵ كراوه‌بن له‌گه‌ڵ بیانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رگه‌ردان بوون".

بۆیه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ تره‌مپ له‌ كاتی سوێندخواردنی ده‌ستووریدا ده‌ستی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئینجیل، به‌هۆی بڕیاره‌كانی دژی كۆچه‌ر و په‌نابه‌ران به‌ پێشێلكاری ئینجیل و سوێنده‌كه‌ی ناویده‌به‌ن.

له‌و رووه‌وه‌ له‌ باسێكدا به‌ ناونیشانی "Love The Stranger" خۆشویستنی كه‌سێكی بیانی و نه‌ناسراو" كه‌ له‌ لایه‌ن توێژه‌رێكی "كتێبی پیرۆز" له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆڕی زانكۆی "لاهووت" له‌ ساڵی 1991 پیشكه‌شكراوه‌ و ده‌ڵێت" زۆر كه‌س پێیوایه‌ وشه‌كانی" gûr"، و"gēr" له‌ سه‌رده‌می كۆندا بۆ كه‌سانی"سه‌رگه‌ردان" یان "ئه‌وانی نوێ هاتوون" یان"بێ لانه‌كان" یان "بیانییه‌كی نیشته‌جێ" به‌كارهاتووه‌ و ئه‌و مانایانه‌ ده‌دات.

هه‌روه‌ها له‌ پێنج بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كه‌ی موسا پێغه‌مبه‌ردا كه‌ ده‌گوترێت پێنج بنه‌مای سه‌ره‌كییه‌ و خۆی بۆ  "ته‌ورات"ی نوسیووه‌، له‌ سه‌رده‌می كۆندا وشه‌ی "gēr" نزیكه‌ی 50 جار ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رگه‌ردان و بیانییه‌كاندا هاتووه‌، نه‌ك ته‌نها رووخۆشی له‌گه‌ڵیان، به‌ڵكو داوای هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنیان ده‌كات.







هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
مەنبەج...
زریانی فلۆرانس كارەساتی گەورەی لێدەكەوێتەوە
سوریا: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی چەند ناوچەیەک دەکەن
تیلەرسۆن: هیوادارم گەمارۆی وشكانی لەسەر قەتەر هەڵبگیردرێت
شاره‌زایەکی روسی: جەنگی ئەتۆمی بەرپا دەبێت
مورسی چاوی بە ھاوسەر و منداڵەكانی كەوت
چین سیخوڕه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كوژێت
سه‌رۆكی زیمبابوێ ناخه‌وێت‌ به‌ڵكو پشوویەك بە چاوه‌كانی ده‌دات
وێنه‌یه‌كی لاڤرۆڤ و تره‌مپ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مریكا توڕه‌ده‌كات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە