پەنابەرەکانی ئەمریکا ڕودەکەنە کەنەدا
PM:01:40---07-02-2017
ئه‌م بابه‌ته 3736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ئاژانسی پێشوازیكردنی په‌نابه‌ران له‌ مانیتۆبای كه‌نه‌دا، له‌ ماوه‌ی نێوان مانگی 12 ی ساڵی رابردوو و تا 25/1/2017 هاوكارییان پێشكه‌شی 91 په‌نابه‌ر كردووه‌ كه‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتییان له‌ كه‌نه‌دا كردووه‌.زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ له‌ كه‌ش و هه‌وای سارد و سه‌هۆڵبه‌نداندا به‌ره‌و كه‌نه‌دا روویشتوون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ماجی یبوا، سه‌رۆكی یه‌كێتی مانیتۆبای ده‌وڵه‌مه‌ند، كه‌ له‌ رووی دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون و پزیشكییه‌وه‌ یارمه‌تی په‌نابه‌ران و كۆچه‌ره‌كان ده‌ده‌ن ده‌ڵێت" پێشتر لێشاوی له‌م جۆره‌مان نه‌بینیووه‌ و نازانین چیبكه‌ین".

رێكخراوه‌كانی كه‌نه‌دا هۆشداری له‌باره‌ی زیادبوونی داواكارانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ڵوێستی نه‌رمی حكومه‌تی لیبراڵه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران و پێشوازیكردن لێیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی تره‌مپ كه‌ دژی په‌نابه‌رانه‌.

ئاژانسی خزمه‌تگوازیی سنووری كه‌نه‌دا رایگه‌یاندووه‌" له‌ ساڵی 2016 دا زیاتر له‌ 7 هه‌زار كه‌س له‌ رێگه‌ی وشكایی نێوان كه‌نه‌دا و ئه‌مریكاوه‌ هاتوونه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كه‌وه‌ و داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه‌، ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌ چاو ساڵی 2015 دا له‌ 63% زیادیكردووه‌".

هه‌روه‌ها 2000 په‌نابه‌ر له‌ هه‌مان ماوه‌دا له‌و رێگانه‌ی له‌ ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتداراندانیین هاتوونه‌ته‌ ناو كه‌نه‌داوه‌.

جیزای هاجووس، راوێژكاری یاسایی ئاژانسی پێشوازیكردن له‌ په‌نابه‌ران ده‌ڵێت" هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی تیشكی خستبووه‌ سه‌ر په‌نابه‌ران و كۆچه‌ره‌ تۆمارنه‌كراوه‌كان و تۆقاندنی، سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێز تره‌مپ و چوونه‌ ناو كۆشكی سپی دوایین هۆكاری هه‌ڵاتنی ئه‌و لێشاوه‌ په‌نابه‌ره‌یه‌ له‌ ترسی سیاسه‌ت و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا".







هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
مەنبەج...
زریانی فلۆرانس كارەساتی گەورەی لێدەكەوێتەوە
سوریا: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی چەند ناوچەیەک دەکەن
تیلەرسۆن: هیوادارم گەمارۆی وشكانی لەسەر قەتەر هەڵبگیردرێت
شاره‌زایەکی روسی: جەنگی ئەتۆمی بەرپا دەبێت
مورسی چاوی بە ھاوسەر و منداڵەكانی كەوت
چین سیخوڕه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كوژێت
سه‌رۆكی زیمبابوێ ناخه‌وێت‌ به‌ڵكو پشوویەك بە چاوه‌كانی ده‌دات
وێنه‌یه‌كی لاڤرۆڤ و تره‌مپ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مریكا توڕه‌ده‌كات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە