ترەمپ پاشەكشەی كرد
PM:02:21---25-03-2017
ئه‌م بابه‌ته 5256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

پرۆژە یاسای چاودێریی تەندروستیی ترەمپ بۆ جێگرتنەوەی یاسای چاودێریی تەندروستیی (ئۆباماكێیر) شكستی ھێنا و نەیتوانی دەنگی زۆرینەی كۆنگرێس (ئەنجومەنی نوێنەران) بەدەست بێنێت.

ترەمپ لە بانگەشەی ھەڵبژاردن بەڵێنی ھەڵوەشاندنەوی یاسای ئۆباكێیری دا و ھەر لە دوای سوێند خواردنی وەك 45مین سەرۆكی ئەمریكا ھەوڵەكانی بۆ مەبەستە دەستیپێكرد.

پرۆژە یاسای ترەمپ بۆ چاودێریی تەندروستی پێویستی بە 215 دەنگ ھەبوو و پاش ئەوەی نەیتوانی پشتگیری دیموكراتەكان و ھەندێ كۆمارییەكانی ناڕازی بەدەست بێنت، داوای كشانەوەی پرۆژە یاساكەی كرد و بە ھۆیەوە یەكەم شكستی ترەمپ بەرامبەر دەسەڵاتی یاسادانان تۆماركرا.

دیموكراتەكان، پاشەكشەی ترەمپ بە سەركەوتنێك بۆ خەڵكی ئەمریكا دەزانن و نانسی پلۆسی رێبەری دیموكراتەكان لە كۆنگرێس لەم بارەوە دەڵێت رۆژێكی گەورەیە بۆ ئەمریكا".

دیموكراتەكان پێیان وایە ھەڵوەشاندنەوەی یاسای چاودێریی تەندروستی، بە ملیۆنان كەس لە خزمەتگوزاریی تەندروستی بێبەش دەكات و بایی زیاتر لە 3 تریلیۆن دۆلار لە سیستەمی چاودێریی تەندروستی پشێوی دروست دەكات.





هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
مەنبەج...
زریانی فلۆرانس كارەساتی گەورەی لێدەكەوێتەوە
سوریا: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی چەند ناوچەیەک دەکەن
تیلەرسۆن: هیوادارم گەمارۆی وشكانی لەسەر قەتەر هەڵبگیردرێت
شاره‌زایەکی روسی: جەنگی ئەتۆمی بەرپا دەبێت
مورسی چاوی بە ھاوسەر و منداڵەكانی كەوت
چین سیخوڕه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كوژێت
سه‌رۆكی زیمبابوێ ناخه‌وێت‌ به‌ڵكو پشوویەك بە چاوه‌كانی ده‌دات
وێنه‌یه‌كی لاڤرۆڤ و تره‌مپ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مریكا توڕه‌ده‌كات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە