ئه‌سته‌نبوڵ و قاهیره‌ ده‌چنه‌ ریزی شاره‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانی جیهانه‌وه‌
PM:02:35---06-05-2017
ئه‌م بابه‌ته 3171 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

توێژینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ باره‌ی شاره‌كانی جیهانه‌وه‌ بۆ 2016 ده‌ریخستووه‌, شاره‌ گه‌وره‌كان له‌سه‌ر حسابی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه‌ ده‌كه‌ن.

تۆكیۆ: پایته‌ختی ژاپۆنه‌ و ته‌نیا له‌و شاره‌ 38 ملیۆن كه‌س ده‌ژین.

نیوده‌لهی: دووه‌م گه‌وره‌ شاری جیهانه‌ له‌ رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه‌ و پایته‌ختی هیندستانه‌ و 26 ملیۆن كه‌س تێیدا ده‌ژین و تا 2030 ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته‌ 36 ملیۆن كه‌س.

شه‌نگهای: له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌ و شارێكی چینه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانی 24 ملیۆن كه‌سه‌ و تا 10 ساڵی دیكه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ ده‌گاته‌ 30 ملیۆن كه‌س.

مۆمبای: شارێكی هیندستانه‌ و 21 ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژیت و تا 2030 ئه‌و ژماره‌یه‌ ده‌گاته‌ 27 ملیۆن.

سه‌ره‌ڕای په‌كین و شاری ئوسكای ژاپۆن, شاری ده‌كای به‌نگلادیش, شاری كه‌راچی پاكستان و كه‌لكه‌تای هیندستان كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانیان له‌ سه‌رووی 15 ملیۆن كه‌سه‌وه‌یه‌, رۆژنامه‌ی (Lavanguardia)ـی ئیسپانی ئاماژه‌ی بۆ بوونی 9 شاری قه‌ره‌باڵغی ئاسیایی له‌ ریزی 14 شاری جیهاندا كردووه‌.

هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌, 5 گه‌وره‌ شاری چین و 5 گه‌وره‌ شاری هیندستانیش به‌ قه‌ره‌باڵغترین شاری وڵاته‌كانیان و جیهان هه‌ژمار ده‌كرێن.

هاوكات قاهیره‌ی میسر پله‌ی نۆیه‌می هه‌یه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانی 19 ملیۆن كه‌سه‌ و تا 2030 ده‌بێته‌ 24 ملیۆن كه‌س.

شاری ساوپاولۆی به‌رزایلیش كه‌ ئێستا 21 ملیۆن كه‌سی لێیه‌ و شاری نیویۆركی ئه‌مریكاش به‌ 18 ملیۆن دانیشتوانه‌وه‌ له‌ ریزبه‌ندییه‌ جیهانییه‌كه‌دا له‌ ریزی پێشه‌وه‌ن.

هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك شاری دیكه‌ی جیهان له‌ ئاستی ئه‌وروپا به‌ هۆی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام و چڕی دانیشتوان تێیاندا تا دێت ژماره‌ی دانیشتوان تێیاندا زیاتر ده‌بێت له‌وانه‌:

    ئه‌سته‌نبوڵ: شارێكی توركیایه‌ و 14 ملیۆن كه‌سه‌ و تا 13 ساڵی دیكه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی 2 ملیۆنی دیكه‌ زیاد ده‌كات.
    مۆسكۆ: پایته‌ختی رووسیایه‌ و 12 ملیۆن كه‌سی لێ ده‌ژین.
    پاریس: 11 ملیۆن كه‌سی لێ ده‌ژین و له‌ ریزی شاره‌ ئه‌وروپاییه‌كاندا پله‌ی سێیه‌می هه‌یه‌.
    له‌نده‌ن: له‌ ئێستادا 10 ملیۆن كه‌سی لێده‌ژیت.








هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
مەنبەج...
زریانی فلۆرانس كارەساتی گەورەی لێدەكەوێتەوە
سوریا: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی چەند ناوچەیەک دەکەن
تیلەرسۆن: هیوادارم گەمارۆی وشكانی لەسەر قەتەر هەڵبگیردرێت
شاره‌زایەکی روسی: جەنگی ئەتۆمی بەرپا دەبێت
مورسی چاوی بە ھاوسەر و منداڵەكانی كەوت
چین سیخوڕه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كوژێت
سه‌رۆكی زیمبابوێ ناخه‌وێت‌ به‌ڵكو پشوویەك بە چاوه‌كانی ده‌دات
وێنه‌یه‌كی لاڤرۆڤ و تره‌مپ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مریكا توڕه‌ده‌كات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە