وێنه‌یه‌كی لاڤرۆڤ و تره‌مپ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مریكا توڕه‌ده‌كات
PM:03:18---13-05-2017
ئه‌م بابه‌ته 4463 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

رۆژنامه‌ی  "Politico" ئه‌مریكایی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌, كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا رێگه‌یان پێ نه‌دراوه‌ له‌ كۆشكی سپی ئاماده‌ بن بۆ رووماڵكردنی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ بۆ كۆشكی سپی و دیداری له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی دیداری نێوان لاڤرۆڤ و تره‌مپی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

ژماره‌یه‌ك له‌ میدیاكار و كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مریكا ره‌شبینی خۆیان له‌ مامه‌ڵه‌ی كۆشكی سپی نه‌شاردووه‌ته‌وه‌.

كه‌ناڵی "MSNBC" وێنه‌كانی بڵاوكردوونه‌ته‌وه‌ و په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌ش له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوو, ئیداره‌ی ئه‌مریكا رێگه‌ به‌ ئازادی كاری میدیایی نادات.

هه‌رچی كه‌ناڵی "CNN"ـه‌ وێنه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌، به‌ڵام بێژه‌ره‌كه‌ وتی: رێگه‌یان به‌ وێنه‌گره‌ ئه‌مریكاییه‌كان نه‌داوه‌ له‌ كۆشكی سپی وێنه‌ بگرن و ئه‌و وێنه‌ هی رووسه‌كانه‌.

سه‌رۆكی به‌شی پێوه‌ره‌ میدیاییه‌كان له‌ كه‌ناڵی "CBS" گوتی: ئێمه‌ وه‌ك وێنه‌ی رووسه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ رێگه‌یان نه‌داوه‌ وێنه‌گره‌ ئه‌مریكاییه‌كان وێنه‌ بگرن.

به‌ڵام كه‌ناڵی فۆكس نیوز، وێنه‌كانی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ و بێژه‌ری هه‌واڵه‌كان رایگه‌یاند، ده‌توانن له‌ رێی ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌و وێنانه‌ ببینن.

وتیشی"ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌ وێنه‌كان بڵاونه‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ به‌شێكین له‌ میدیای ئه‌مریكا و بڕوامان وایه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ وه‌ك كه‌ناڵی ئه‌مریكایی بگه‌ینه‌ كۆشكی سپی".

كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، له‌ رێی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ره‌خنه‌یان له‌وه‌ گرتووه‌، كه‌ كۆشكی سپی رێگه‌یان پێ نادات رووماڵی رووداوه‌كان بكه‌ن و ناچارن له‌ كه‌ناڵه‌كانی رووسیاوه‌ هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به‌ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان وه‌ربگرن.

كۆشكی سپی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، كه‌ ته‌نیا وێنه‌گرانی تایبه‌تی لاڤرۆڤ و تره‌مپ ئاماده‌ی دیداره‌كه‌ بوونه‌ و هیچ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن ئاماده‌یی نه‌بووه‌.





هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
مەنبەج...
زریانی فلۆرانس كارەساتی گەورەی لێدەكەوێتەوە
سوریا: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی چەند ناوچەیەک دەکەن
تیلەرسۆن: هیوادارم گەمارۆی وشكانی لەسەر قەتەر هەڵبگیردرێت
شاره‌زایەکی روسی: جەنگی ئەتۆمی بەرپا دەبێت
مورسی چاوی بە ھاوسەر و منداڵەكانی كەوت
چین سیخوڕه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كوژێت
سه‌رۆكی زیمبابوێ ناخه‌وێت‌ به‌ڵكو پشوویەك بە چاوه‌كانی ده‌دات
وێنه‌یه‌كی لاڤرۆڤ و تره‌مپ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مریكا توڕه‌ده‌كات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە