تیلەرسۆن: هیوادارم گەمارۆی وشكانی لەسەر قەتەر هەڵبگیردرێت
PM:01:05---22-07-2017
ئه‌م بابه‌ته 2919 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

سەرەتای مانگی رابردوو، هەریەكە لە وڵاتانی‌ سعودیەو میسرو ئیمارات و بەحرەین، ژمارەیەك وڵاتی دیكە پەیوەندییە دبلۆماسییەكانیان لەگەڵ  قەتەر پچڕاندو بە پشتیوانیكردنی‌ "تیرۆر" تۆمەتباری‌ دەكەن، هەروەها حكومەتی یەمەن و حكومەتی رۆژهەڵاتی لیبیا پەیوەندییان لەگەڵ دەوحە پچڕاند.

ریكس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ئەمرۆ پێش ئەوەی لەگەڵ یوسف بن عەلەوی وەزیری كاروباری دەرەوەی عەمان لە واشنتن كۆببێتەوە رایگەیاند"بەوپەڕی توانایانەوە رێككەوتنەكە جێبەجێدەكەن، بۆیە رازیین لەو هەوڵانەیان كە لەوبارەیەوە دەیدەن".

ئاماژەی بەوەشكردووە"هیوادارم هەر چواردەوڵەتەكە وەك دەستپێشخەرییەكی نیازپاكی گەمارۆی وشكانی هەڵگرن"، كە پێموایە خراپترین كاریگەری هەبووە لەسەر گەلی قەتەر".

بەشێك لە داخوازیەكانی وڵاتە عەرەبییەكان  (سعودیەو میسرو ئیمارات و بەحرەین) و ژمارەیەك وڵاتی دیكە بریتین لە پچراندنی پەیوەندیەكانی قەتەر لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەكان، هەروەها داخستنی كەناڵی جەزیرەو سنورداركردنی پەیوەندیەكانی قەتەر لەگەڵ ئێران و داخستنی بنكەی سەربازی توركیا لە قەتەر.





هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
مەنبەج...
زریانی فلۆرانس كارەساتی گەورەی لێدەكەوێتەوە
سوریا: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی چەند ناوچەیەک دەکەن
تیلەرسۆن: هیوادارم گەمارۆی وشكانی لەسەر قەتەر هەڵبگیردرێت
شاره‌زایەکی روسی: جەنگی ئەتۆمی بەرپا دەبێت
مورسی چاوی بە ھاوسەر و منداڵەكانی كەوت
چین سیخوڕه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كوژێت
سه‌رۆكی زیمبابوێ ناخه‌وێت‌ به‌ڵكو پشوویەك بە چاوه‌كانی ده‌دات
وێنه‌یه‌كی لاڤرۆڤ و تره‌مپ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مریكا توڕه‌ده‌كات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە