شاره‌زایەکی روسی: جەنگی ئەتۆمی بەرپا دەبێت
PM:12:23---10-06-2017
ئه‌م بابه‌ته 9138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

مۆراخۆفیسكی ئه‌وه‌شی وتووه‌" ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت هه‌مووی لێكدانه‌وه‌ی تیۆرییه‌، زانایان هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه‌ ده‌ره‌نجامێك تا كاره‌ساته‌كانی جه‌نگی ئه‌تۆمی نێوان دوو ده‌وڵه‌تیان ده‌ستكه‌وێت، گرنگترینیان گۆڕانكارییه‌ له‌ ژینگه‌ و كه‌ش و هه‌واو یه‌خه‌ به‌ هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌گرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ "زستانێكی ئه‌تۆمی" دێته‌ ئاراوه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و ژیان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێت".

هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زا رووسه‌ ئه‌وه‌شی وتووه‌ "راپۆرتی جۆراوجۆرم له‌سه‌ر ئه‌و گریمانه‌ و ئه‌گه‌رانه‌ بینیوه‌، بۆیه‌ ده‌ڵێم، مرۆڤایه‌تی شایسته‌ی ژیان و به‌رده‌وامییه‌ و وێرانكاری سوودی بۆ كه‌س نییه‌".

ئه‌وه‌شی به‌ بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ رووسیا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، سیستمی به‌رگریی مووشه‌كییان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و سیستمانه‌ له‌ به‌رده‌م لێدانی ئه‌تۆمیدا هیچیان پێناكرێت و ناتوانن رێگه‌ له‌ مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی بگرن، ئه‌وه‌ش واتای وێرانكاریی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی".

پێشتریش ڤلادێمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی ئه‌مریكی"ئۆلیڤه‌ر ستۆن" ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو، ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئه‌تۆمی به‌ فراوانی له‌ نێوان ئه‌مریكا و رووسیا رووبدات " هیچ كه‌سێك به‌ زیندوویی نامێنێته‌وه‌".





هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
مەنبەج...
زریانی فلۆرانس كارەساتی گەورەی لێدەكەوێتەوە
سوریا: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی چەند ناوچەیەک دەکەن
تیلەرسۆن: هیوادارم گەمارۆی وشكانی لەسەر قەتەر هەڵبگیردرێت
شاره‌زایەکی روسی: جەنگی ئەتۆمی بەرپا دەبێت
مورسی چاوی بە ھاوسەر و منداڵەكانی كەوت
چین سیخوڕه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كوژێت
سه‌رۆكی زیمبابوێ ناخه‌وێت‌ به‌ڵكو پشوویەك بە چاوه‌كانی ده‌دات
وێنه‌یه‌كی لاڤرۆڤ و تره‌مپ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مریكا توڕه‌ده‌كات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە